" لە ٢٠١٧دا هه‌زار و ٣٥٠ کەس له ده‌ریای ناوه‌ڕاستدا خنكاون"
- كۆمسیاری باڵای په‌نابه‌رانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان: "ژماره‌ی ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی له سه‌ره‌تای ساڵه‌وه تا ئێستا له ده‌ریای ناوه‌ڕاستدا خنكاون، گه‌یشتووه‌ته زیاتر له هه‌زار و ٣٥٠ کەس".
Geneve
جنێڤ - AA
كۆمسیاری باڵای په‌نابه‌رانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند، ژماره‌ی ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی له سه‌ره‌تای ساڵه‌وه تا ئێستا له ده‌ریای ناوه‌ڕاستدا خنكاون، گه‌یشتووه‌ته زیاتر له هه‌زار و ٣٥٠ کەس".
گوته‌بێژی كۆمسیاری باڵای په‌نابه‌رانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، ولیام سپیندله‌ر له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له نووسینگەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە شاری جنێڤ رایگه‌یاند، تیمه‌كانی فریاكه‌وتنی ئیتاڵی و لیبی رۆژی یه‌كشه‌ممه له ده‌ریای ناوه‌ڕاست ٥٠٠ كۆچبه‌ریان رزگاركردووه.
ولیام سپیندله‌ر رایگه‌یاندووه، كۆتایی هه‌فته‌ی رابردوو له ئه‌نجامی ژێرئاو كه‌وتنی به‌له‌مێكدا حه‌وت كۆچبه‌ر خنكاون و تیمه ئیتاڵییه‌كان ته‌رمه‌كانیان بۆ شاری تراپانیی ئیتاڵیا گواستووه‌ته‌وه و ٢٠ كۆچبه‌ری دیكه‌ش بێ سه‌روشوێنن كه ژن و منداڵیشیان لە نێودایه.
ناوبراو رایگه‌یاندووه كه كۆچبه‌ره‌كان به‌ڕه‌گه‌ز نێجیری، كۆتدیڤاری و به‌نگلادیشین و مه‌ترسیی ئه‌وه له ئارادایه گیانیان له‌ده‌ستدابێت.
- هه‌زار و ٣٥٠ په‌نابه‌ر گیانیان له‌ده‌ستداوه
گوته‌بێژی كۆمسیاری باڵای په‌نابه‌رانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، ولیام سپیندله‌ر باسی له‌وه كرد كه له سه‌ره‌تای ساڵه‌وه تا ئێستا زیاتر له هه‌زار و ٣٥٠ په‌نابه‌ر كه هه‌وڵیانداوه له ده‌ریای ناوەڕاستەوە بگه‌نه ئه‌ورووپا گیانیان له‌ده‌ستداوه، جه‌ختیشی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه پێویسته جێگره‌وەی متمانه پێکراوتر بۆ په‌ڕینه‌وه‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه بدۆزرێته‌وه كه ده‌چنه ئه‌ورووپا و پێویستیان به پاراستنی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه و گوتی: "پێویستی رزگاركردنی ژیان كاری له پێشینه بێت".
گوته‌بێژی رێكخراوی كۆچی نێوده‌وڵه‌تی، جۆیڵ میلمان ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ژماره‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی له یەکی كانوونی دووه‌م تا ١٤ی ئایار له رێگه‌ی ده‌ریای ناوەڕاستەوه گه‌یشتوونه‌ته ئه‌ورووپا نزیكبووه‌ته‌وه له ٥٤ هه‌زار کەس، ساڵی رابردووش و له هه‌مان كاتدا ئه‌و ژماره‌یه ١٨٩ هه‌زار و ٧٥ كه‌س بووه.