لاپەڕەی یەکەم > تەندروستي

تەندروستي ئەوانی تر هەواڵەکان

لە دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنی کۆنتڕۆڵکردنەوەی مووسڵ لە 17 تشرینی یەكەمی 2016 تا ئێستا، نزیكەی 28 هەزار قوربانی شەڕ ودەرئەنجامەکانی لە مووسڵ وناوچە رزگاركراوەکانی دەوروبەری، گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەكانی ھەولێر.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور دەستبەسەرداگرتنی نزیکەی چوار ملیۆن دەنکە حەبی جۆری ترامادۆڵی لە دوو ھەڵمەتی جیاوازی ھێزەکانیان لە شارۆچکەی سیروان و ھەڵەبجە راگەیاند، لەگەڵ دەستگیرکردنی چوار کەس بەتۆمەتی پەیوەندیداربوونیان بەو دوو دۆسیەیەوە.

خەڵکی ئیندۆنیزیا پێیان وایە ماری کۆبرای جۆری ژاڤا سودی تەندروستی هەیە و لەبری چارەسەری پزیشکی کیمیایی سوودی لێ دەبینرێت.

لە شارى سلێمانى لەلایەن گرووپێکەوە هەڵمەتێک راگەیەنرا بۆ هاوکارى کۆکردنەوە بۆ نەخۆشخانەى هیواى شارى سلێمانى ئەو هەڵمەتەش ماوەى 15 رۆژى خایاند.

بارزانی: "ئەو سیستەمەی ئێستای تەندروستی دەمێکە لە عێراق پەیڕەو دەکرێت بۆیە داوا لە سەندیکای پزیشکان دەکەین کە خەمخۆربن بۆ گۆڕینی سیستەمی تەندروستی و پێداچوونەوە بە تەواوی ئەو سیستەمەدا بکرێت لە رووی یاسایی و کارگێڕییەوە".

له‌ شارۆچكه‌ی چۆرلوی سه‌ربه‌ پارێزگای ته‌كیرداغ سه‌گێكی ته‌مه‌ن ده‌ ساڵ كه‌ دووچاری نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه‌ بووبوو، له‌ئه‌نجامی چاره‌سه‌ری كیمیایی و چاره‌سه‌ره‌ پزیشكییه‌كانی دیكه‌دا، به‌ ته‌ندروستییه‌كی باش شادبووه‌وه‌.