لاپەڕەی یەکەم > جيهان

جيهان ئەوانی تر هەواڵەکان

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رێکس تیلەرسن لەبارەی دزەکردنی زانیاری لەمەڕ لێکۆڵینەوەکانی ھێرشەکەی مانچستەر رایگەیاند: "لەوبارەیەوە گشت بەرپرسیارێتییەکان لە ئەستۆ دەگرین. بەھۆی رووداوەکانەوە پەشیمانین".

- رێكخراوی كۆچی نێوده‌وڵه‌تی، ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌ له‌ ئه‌نجامی وه‌رگه‌ڕان و ژێرئاوکەوتنی كه‌شتییه‌ك له‌ ده‌ریای ناوه‌ڕاستدا كه‌ په‌نابه‌رانی هه‌لگرتبوو، 34 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و، سه‌دان كه‌سی دیكه‌ش چاره‌نووسیان نادیاره‌.

- لووتکەی G7 کە سەرکردەکانی حەوت وڵاتە پیشەسازییەکە بەیەکەوە کۆدەکاتەوە، لە شارەدێی تاورمینای ئیتاڵیا دەستی پێکرد.

- لە ئاکامی هێرشێکی چەکدارییدا بۆ سەر پاسێک کە قیبتییەکانی دەگواستەوە لە میسر، ٢٣ کەس کوژران و ژمارەیەکی زۆر کەسی دیکەش برینداربوون.

- گەورە راوێژکار و زاوای سەرۆکی ئەمریکا، جارد کوشنەر بەهۆی ئەوەی لەگەڵ باڵیۆزی رووسیا لە واشنتۆن، سێرگی کیسڵیاک کۆبوونەوەی ئەنجامداوە، لەلایەن نووسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدراڵیی (FBI)ەوە لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا دەکرێت.