یڵدرم: "له‌مه‌ودوا عێراق موخاته‌بی ئێمه‌یه"
- سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم: "ئیدی کێشەکە گەیشتۆتە لووتکە، بە هۆی ئەوەی گەیشتۆتە خاڵێک کە گەڕانەوەی نییە. بەم پێشهاتە ناخۆش و هەراسانکەرانە دەبێتە دەستپێکی قۆناغێکی دی لە ناوچەکە. هیوادارم رووبەڕووی رەوشێکی لەو شێوەیە نەبینەوە.
Ankara
ئه‌نقه‌ره - AA
- سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم: "ئیدی کێشەکە گەیشتۆتە لووتکە، بە هۆی ئەوەی گەیشتۆتە خاڵێک کە گەڕانەوەی نییە. بەم پێشهاتە ناخۆش و هەراسانکەرانە دەبێتە دەستپێکی قۆناغێکی دی لە ناوچەکە. هیوادارم رووبەڕووی رەوشێکی لەو شێوەیە نەبینەوە. بەڵام بە کەلـلەڕەقی ئەنجامدانی گشتپرسی لە ناوچەکانی وەک مووسڵ و کەرکووک کە دەستوور لە دەرەوەی سنوور (هەرێمی کوردستان) دانی پێداناون، بە واتای زەمینەسازی دێت بۆ پێکدادانی گەرم. هاووڵاتییانی بێگوناهـ و مەدەنیش باجی ئەمە دەدەن. لەم روانگەیەوە لەمەودوا ئێمە لە هەنگاوەکانی دیکە راستەوخۆ زیاتر لەگەڵ حکوومەتی ناوەندی عێراق دانوستان دەکەین و بەم پێیە بڕیارەکانمان دەدەین".سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم رایگەیاند "ئیدی کێشەکە گەیشتۆتە لووتکە، بە هۆی ئەوەی گەیشتۆتە خاڵێک کە گەڕانەوەی نییە. بەم پێشهاتە ناخۆش و هەراسانکەرانە دەبێتە دەستپێکی قۆناغێکی دی لە ناوچەکە. هیوادارم رووبەڕووی رەوشێکی لەو شێوەیە نەبینەوە. بەڵام بە کەلـلەڕەقی ئەنجامدانی گشتپرسی لە ناوچەکانی وەک مووسڵ و کەرکووک کە دەستوور لە دەرەوەی سنوور (هەرێمی کوردستان) دانی پێداناون، بە واتای زەمینەسازی دێت بۆ پێکدادانی گەرم. هاووڵاتییانی بێگوناهـ و مەدەنیش باجی ئەمە دەدەن. لەم روانگەیەوە لەمەودوا ئێمە لە هەنگاوەکانی دیکە راستەوخۆ زیاتر لەگەڵ حکوومەتی ناوەندی عێراق دانوستان دەکەین و بەم پێیە بڕیارەکانمان دەدەین".
بینالی یڵدرم له‌باره‌ی سزاكانی سه‌ر هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه دوا و گوتی: "وه‌زاره‌ت په‌یوه‌ندیداره‌كان كار له‌سه‌ر ورده‌كارییه‌كانی ئه‌مه ده‌كه‌ن و له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا ئه‌م هه‌نگاوانه ده‌نێین، له‌باره‌ی به‌ڕێوه‌بردی ده‌روازه سنوورییهكانهوه. لێره‌دا سه‌ختی له‌ئارادایه. یه‌كێك له‌و سه‌ختییانه ئه‌وه‌یه كه ده‌روازه سنوورییه‌كان له‌ده‌ستی پێشمه‌رگه‌دایه. عێراق داوای كردووه ده‌روازه‌كانی راده‌ستبكرێته‌وه. ده‌بێت بزانین ئایا ئه‌م پێشهاته ده‌بێت، دهوازهكان راده‌ستده‌كرێنه‌وه یان نا. له‌به‌رئه‌وه پێویسته له‌گه‌ڵ به‌غدا دیالۆگی چڕتر ئه‌نجامبده‌ین و قۆناغه‌كه به‌ڕێوه‌ببه‌ین".
له‌باره‌ی به‌رده‌وامیی په‌یوه‌ندیی بازرگانی له ده‌روازه سنوورییهكانهوه له‌گه‌ڵ عێراق، بینالی یڵدرم گوتی: ''با بڵێین لە دەروازە سنوورییەکانەوە، کەلوپەل بۆ بەغدا دەنێرین، ئەگەر بێت و لەبەرامبەر ئەمەدا رێگرییەک یان کێشەیەک بێتە پێشەوە، ئەوا ئێمە ناچارین رێکاری ئەمنیی پێویست بگرینەبەر. ئەمەش بە هەماهەنگی لەگەڵ حکوومەتی ناوەندیی عێراق ئەنجامدەدەین. هەروەها ئەگەر بێت و کۆمەڵکوژییەکی گەورە و لەناوبردن دژ بە تورکمانەکان لەو رێگەیەوە دووبارە، بگیرێتە بەر، ئەوا هیچ کەسێک چاوەڕێ نەبێت، ئێمە لەوبارەیەوە هەستیاریی نیشان نەدەین''.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر عێراق داوای پشتگیری‌یان لێبكات ئاماده‌ن و گوتی: "لەبەرامبەر ئەگەری ئەنجامدانی ریفراندۆم لەو ناوچانەی هاوشێوەی کەرکووک کە ناکەونە ژێردەسەڵاتی حکوومەتی هەرێمەوە و درووست‌کردنی ئەمری واقع لەو ناوچانە، سەرگەرمی کارەکانمانین بۆ ئەنجامدانی هەماهەنگی و هاریکاریی لەگەڵ حکوومەتی ناوەندی عێراق. ناکرێت بیر لەوەبکرێتەوە کە ئێمە سەبارەت بە درووست‌کردنی ئەو ئەمری واقعە بێدەنگ بین. بەڵام پێویستە ئەمە لەگەڵ عێراقدا ئەنجامبدەین. لەکۆتاییدا ئەوێ خاکی عێراقە و مافی حوکمڕانی لەو ناوچانە لای ئەوانە، بەڵام ئەگەر بێت و ئەوان لەوبارەیەوە داوای هاوکاریی لە ئێمە بکەن، بەدڵنیاییەوە ئێمە بێ هیچ دوودڵییەک هاوکارییان دەکەین".
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، سەبارەت بە سووربوونی بارزانی لەبارەی ریفراندۆمه‌وه گوتی: ''کەسانێک هەن کە هانیان دەدەن. باوەڕم وایە کە کەسانێک هانیان دەدەن 'هاوارهاوار دەکەن و دەڵێن سەرەنجام کارەکە چاک دەبێت' بەڵام با ئەوەی لەبیرنەچێت کە ئەوانەی دەست بەسەریاندا دەهێنن، هانیان دەدەن، ئەگەر هات و کارەکە بە باشی نەڕۆیشت، ئەوا هەرگیز نایانناسن. داهاتوویان و ئەو دەرگایەی کە لێیدەدەن، ئێرەیە، چونکە جوگرافیا وا دەڵێت''.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، بینالی یڵدرم باسی له مانۆڕه سه‌ربازییه‌كانی سوپای وڵاته‌كه‌ی له سنووری عێراقدا كرد و گوتی: "زانیاری هەیە لە سەر ئەوەی لە عێراقیش لە ئاستی کارمەند، ئەفسەر و پسپۆڕی سەربازی بەشداری دەکەن".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن