لاپەڕەی یەکەم > وەرزش

وەرزش ئەوانی تر هەواڵەکان

- فەرمانگەی تاوانە داراییەکان لە داواکاری گشتیی مەدرید، راهێنەری پرتوگالی یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزیی، خۆزێ مۆرینۆ، بە خۆدزینەوە لەدانی باج، تاوانبار کرد.

- سەرۆکی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی، فلۆرەنتینۆ پێرێز: "رۆناڵدۆ یاریزانی ریاڵه‌ و هه‌ر وا ده‌مێنێته‌وه‌. به‌های سه‌ربه‌ستكردنی رۆناڵدۆ ملیارێك یۆرۆیه‌. هیچ داواكارییه‌ك نییه‌ و باوه‌ڕیش ناكه‌م ئه‌ویش یانه‌كه‌ به‌جێبهێڵێت".

- هەڵبژاردەی تۆپی پێی تورکیا، لە یارییەکی گرووپی I دا لەمیانی پاڵاوتنەکانی جامی جیهانیی ٢٠١٨دا، لە کیشوەری ئەورووپا، بووە میوانی هەڵبژاردەی کۆسۆڤۆ و یارییەکەی بە ٤ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک بردەوە.

- لە خولی تێنسی کراوەی فەڕەنسا لەسەر ئاستی پیاوان، یاریزانی ئیسپانی رافایل نادال بە ئەنجامی ٣-٠ بەسەر یاریزانی سویسری ستان واورینکا سەرکەوت و بووە یەکەمین یاریزانی تێنسی سەرزەوی کە بۆ ١٠ یەمین جار پاڵەوانییەتی ئەم خولە بەدەستبھێنێت.

- یاریزانی ئه‌رجه‌نتینی و ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی پله‌ یه‌كی ئیسپانی لیۆنێل مێسی: "رۆناڵدۆ یاریزانێكی زۆر به‌توانایه‌ و بووه‌ به‌ دیارده‌. هه‌مووان ئه‌مه‌ ده‌زانن و له‌به‌رئه‌وه‌ یه‌كێكه‌ له‌ باشترین یاریزانه‌كانی جیهان".

- یاریزانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی و هەڵبژاردەی پرتوگال، کرستیانۆ رۆناڵدۆ خاوەنی زۆرترین داهاتە لە سالێکدا بە بەراورد بە تەواوی وەرزشوانان لە هەموو بوارە وەرزشییەکانی دیکەدا.