لاپەڕەی یەکەم > ژيان

ژيان ئەوانی تر هەواڵەکان

- سێ مناڵى ئێزدى کە لە چنگ رێکخراوی تیرۆریستی داعش رزگارکراون و دووانیان کچن، دوای ئەوەی هێنرانە تورکیا، لە رێگەی کۆنسوڵخانەی عێراق لە عەنتاب رادەستی خێزانەکانیان دەکرێنەوە.

دەریاچەی چڵدر کە دووهەمین دەریاچەی گەورەی ناوچەی رۆژهەڵاتی ئانادۆڵوە، لەگەڵ هاتنی وەرزی سەرمادا، بەشێکی زۆر سەر دەریاچەکە دەیبەستێت و ئەمەش دیمەنێکی جوان و سەرنجراکێش دەداتە ناوچەکە.

خلیسکێنە لەسەر بەفرلە تورکیا لەرێی فیدراسیۆنی تایبەت بەو وەرزشەوە، پەرەدەسێنێت و وەرزشوانانی ئەو بوارە خۆیان ئامادە دەکەن بۆ بەدەستهێنانی پلەی بەرز لە پێشبرکێکاندا کە بڕیارە لە کانوونی یەکەم و دووهەم و شوباتی ساڵی داهاتوودا ئەنجام بدرێت.

- ژمارەی ئەو کەسانەی لە پارێزگای کرماشان لە ئەنجامی بوومەلەرزەکەی مانگی رابردووی سەر سنووری نێوان ئێران-عێراق کە گوڕەکەی ٧،٣ پلە بوو، گیانیان لەدەستداوە بۆ ٦٢٠ کەس بەرزبوویەوە.

- لە شاری سلێمانی بۆ نزیكبوونەوەی بۆنەکانی سەری ساڵی نوێی زایینی و كریسمسەوە، ئامادەكاری دەكرێت و بازاڕ و مۆڵ و شوێنە گەشتیاری و بازرگانییەكان بە رازاندنەوەی شوێنەكانیان و دانانی داری سنەوبەر و سانتا کلوز، ئامادەكاری بۆ ئەو رۆژە دەكەن.

لە گوتاری ئەم هەینیەیی سەرۆکایەتی کاروباری ئایینی تورکیادا ئاماژە بەوە دراوە رووداوەکانی ئێستای قودس و دەوروبەری هێرشکردنی بێبەزەییانەیە بەرامبەر ئازادی بیروباوەڕ و ژیانی خەڵک و گوشارخستنەسەر و توندوتیژی و بەتەنهاجێهێشتنی دانیشتووانی ئەوێیە.

وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، محەمەد هاودیانی: "دایکی لە لایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراوە، بەڵام زڕ باوکەکە لەگەڵ برایەکی منداڵەکە رایانکردووە".