توركيا

ئەردۆغان و پوتین پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا

رەجەب تەیب ئەردۆغان و ڤلادیمیر پوتین بەتەلەفۆن قسەیان کرد و تاوتوێی دوایین پێشهات و رووداوەکانی سووریا و عێراقیان کرد و بیروڕایان سەبارەت بە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر ئاڵوگۆڕکرد.

Muhammet Ali Kemal  | 19.10.2016 - نوێکردنەوە : 19.10.2016
ئەردۆغان و پوتین پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا

Ankara

ئەنقەرە - AA

سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرۆکی رووسیا ڤلادیمیر پوتین بەتەلەفۆن قسەیان کرد و تاوتوێی دوایین پێشهات و رووداوەکانی سووریا و عێراقیان کرد و بیروڕایان سەبارەت بە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر ئاڵوگۆڕکرد.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لەسەرچاوەکانی نێو سەرۆکایەتی کۆماری تورکیاوە دەستکەوتوون، لەپەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا ئەردۆغان و پوتین تاوتوێی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات و بابەتە ناوچەییەکانیان کردووە.

ئاماژە بەوەشکراوە هەردوولا تاوتوێی دوایین پێشهات و رووداوەکانی سووریا و عێراقیان کردووە و بیروڕایان سەبارەت بە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر ئاڵوگۆڕکردووە.

ئەوە زانراوە کە پوتین پیرۆزبایی لە تورکیا کردووە ''بۆ ئەو سەرکەوتنانەی ئەو وڵاتە لەسووریا بەرامبەر بەداعش تۆماری کردوون''.

ئەردۆغان و پوتین هەروەها باسی وەستاندنی شەڕ و پێکدادانەکانیان لەحەلەب کردووە.

ئەمە جگە لەوەی سەرکۆماری تورکیا سوپاسی بەشدارییکردنی سەرۆکی رووسیای لە کۆنگرەی وزەی جیهانیی لە ئیستانبوڵ کردووە و باسی ئەو کۆبوونەوەیەشیان کردووە کە بڕیارە سەبارەت بە ئۆکراینا لە بەرلین سازبکرێت.

سەرچاوەکانی نێو سەرۆکایەتی کۆمار ئاماژە بەوەدەکەن رەجەب تەیب ئەردۆغان و ڤلادیمیر پوتین باسیان لە وەستاندنی شەڕ و پێکدادانەکان لەحەلەب و گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان بەدانیشوانی شارەکە کردووە.

لەپاڵ هەموو ئەمانەشدا جەختیان لەسەر سووربوونی خۆیان بۆ بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکان لەهەموو بوارەکاندا و بەتایبەت پەیوەندییە بازرگانیی، ئابووریی و وزەییەکان لەنێوان تورکیا-رووسیادا کردووەتەوە.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın