سياسەت

سۆماڵ.. كردەی خۆكوژی

بە هۆی كردەیەكی خۆكوژی لە سۆماڵ، هەشت كەس كوژران.

Zana Natık Kerem  | 20.06.2017 - نوێکردنەوە : 21.06.2017
سۆماڵ.. كردەی خۆكوژی

Somalia

مۆگادیشۆ ــ AA

سەرچاوەیەكی ئەمنی سۆماڵ رایگەیاند، كردەیەكی خۆكوژی، بارەگایەكی لە رۆژئاوای شاری مۆگادیشۆی پایتەختی سۆماڵی كردە ئامانج و بە هۆیەوە هەشت كەس كوژران.

سەرچاوەكە كە ناوی خۆی ئاشكرا نەكرد بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "كەسێكی خۆكوژ بە ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو خۆی لە ناوچەی وەدەجەر رۆژئاوای شاری مۆگادیشۆ تەقاندەوە خۆی بە بارەگایەدا تەقاندەوە كە بەرپرسانی حكوومی تیایدا كۆببوونەوە".

سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەش دا كە بە هۆی كردەوە خۆكوژییەكەوە، هەشت كەس كوژران و ژمارەیەكی دیكەش بریندار بوون.

هاوكات بزووتنەوەی گەنجان لە سۆماڵ لەسەر یەكێك لە ماڵپەڕەكانی، بەرپرسیاریەتی خۆی لە ئەنجامی كردە خۆكوژییەكە راگەیاند و ئاماژەی بەوە داوە كە ئەوەی كردە خۆكوژییەكەی ئەنجامدا ئەندامێكی بزووتنەوەی گەنجان بوو.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın