ژيان

سەرکونسوڵی تورکیا لە ھەولێر منداڵانی توشبوو بە تەلاسیما بەسەر کردەوە

سەرکونسوڵی تورکیا لە شاری ھەولێر، محەمەد ئاکیف ئینام سەردانی ناوەندی تەندروستی تەلاسیمای کرد لە شاری ھەولێر .

Abdullah Shukur  | 19.10.2016 - نوێکردنەوە : 20.10.2016
سەرکونسوڵی تورکیا لە ھەولێر منداڵانی توشبوو بە تەلاسیما بەسەر کردەوە

ھەولێر

سەرکونسوڵی تورکیا لە شاری ھەولێر، محەمەد ئاکیف ئینام سەردانی بنکەی تەندروستی تەلاسیمای کرد لە شاری ھەولێر .

ئینام بەمەبەستی بەسەرکردنەوەی منداڵانی تووشبوو بە نەخۆشی تەلاسیما سەردانی ئەو بنکە تەندروستییەی کرد و خەڵاتی ھیڵی ئاسمانی تورکی بەسەر ئەو منداڵانە دابەشکرد.

بەم پێیەش لە دوای سەردانەکە سەرکونسوڵی تورکیا ئینام بە رۆژنامەوانانی راگەیاند کە بەمەبەستی چاودێری دۆخی منداڵانی توشبوو بە نەخۆشی تەلاسیما سەردانی ئەو بنکەیان کردووە و زانیاریان لەسەر ئەو منداڵانەش وەرگرتووە کە لە تورکیا لە ژێر چارەسەریی دان. گوتیشی: "بە پاڵپشتی ھێڵی ئاسمانی تورکی ئەم منداڵانەمان بەسەرکردەوە و گفتوگۆی ئەوەمان کرد کە ئایا چۆن دەتوانین ھاوکاری ئەم بنکە تەندروستییە بکەین".

ئینام جەختیشی لەوە کردەوە کە پەیوەندی تورکیا و حکوومەتی ھەرێمی کوردستان چەندین رەھەندی جیای لەخۆ گرتووە و بواری تەندروستیش یەکێکە لەمانە.



بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın