توركيا

شرناخ.. بەهۆی کەوتنەخوارەوەی ھەلیکۆپتەرێکی سەربازیی ١٣ سەرباز شەھیدبوون

ھەلیکۆپتەرەکە بەر ھێڵی تەزووی گەرمی کارەبا کەوتووە و لە دەوروبەری کاتژمێر ٠٨:٥٥ی ئێوارەی ئەمڕۆ کەتووەتە خوارەوە.

Mazın Asad  | 31.05.2017 - نوێکردنەوە : 01.06.2017
شرناخ.. بەهۆی کەوتنەخوارەوەی ھەلیکۆپتەرێکی سەربازیی ١٣ سەرباز شەھیدبوون

Ankara

ئەنقەرە - AA

سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیا رایگەیاند: "ھەلیکۆپتەرێکی جۆری AS ٥٣٢ Cougar، کە ١٣ سەربازی تێدابووە و لە فەرماندەیی کەتیبەی شێنۆبای سەر بە شرنەخ ھەڵساوە، بەپێی زانیارییەکان لە دوای ماوەیەکی کەم، ھەلیکۆپتەرەکە بەر ھێڵی تەزووی گەرمی کارەبا کەوتووە و لە دەوروبەری کاتژمێر ٠٨:٥٥ی ئێوارەی ئەمڕۆ کەتووەتە خوارەوە. لێکۆڵینەوە لە شوێنی رووداوەکە بەردەوامە. بەپێی ئەو زانیارییانەی دەستکەوتوون، بەداخەوە سەربازە قارەمانەکانمان شەھید بوونە".

سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیا راگەیەندراوێکی لەبارەی رووداوەکە بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژە بەوە کرا ھەلیکۆپتەرێکی جۆری AS ٥٣٢ Cougar، کە ١٣ سەربازی تێدابووە و لە فەرماندەیی کەتیبەی شێنۆبای سەر بە شرنەخ ھەڵساوە، بەپێی زانیارییەکان لە دوای ماوەیەکی کەم، ھەلیکۆپتەرەکە بەر ھێڵی تەزووی گەرمی کارەبا کەوتووە و لە دەوروبەری کاتژمێر ٠٨:٥٥ی ئێوارەی ئەمڕۆ کەتووەتە خوارەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا ھاتووە "بەپێی ئەو زانیارییانەی دەستکەوتوون، بەداخەوە سەربازە قارەمانەکانمان شەھید بوونە. بەھۆی رووداوەکەوە زۆر خەمبارین و رەحمەت بۆ ئەو سەربازە قارەمانە دەنێرین کە شەھیدبوون و سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادەی شەھیدەکان و ھێزەکانی سوپای تورکیا و گەلی تورکیا دەکەین و ھیوای سەبوریان بۆ دەخوازین".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın