جيهان

فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی رژێمەکەی ئەسەد خرایە خوارەوە

- ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش بە رابەرایەتی ئەمریکا رایگەیاند کە فڕۆکەیەکی ھاوپەیمانیەتییەکە لە جۆری E-F15 لە سووریا، فڕۆکەیەکی بێفرۆکەوانی لایەنگری رژێمی سووریای خستووەتە خوارەوە کە دروست کراوی ئێران بووە لە جۆری شاھید ١٢٩.

Mazın Asad  | 20.06.2017 - نوێکردنەوە : 21.06.2017
فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی رژێمەکەی ئەسەد خرایە خوارەوە

Washington DC

واشنتۆن - AA

ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش بە رابەرایەتی ئەمریکا رایگەیاند کە فڕۆکەیەکی ھاوپەیمانیەتییەکە لە جۆری E-F15 لە سووریا، فڕۆکەیەکی بێفرۆکەوانی لایەنگری رژێمی سووریای خستووەتە خوارەوە کە دروست کراوی ئێران بووە لە جۆری شاھید ١٢٩.

بەپێی راگەیەندراوێکی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی، فڕۆکەیەکی ئەمریکی لە جۆری E-F15 لە ناوچەی تەنف لە سووریا فڕۆکەیەکی بێفرۆکەوانی لایەنگری رژێمی سووریای خستووەتە خوارەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا ھاتووە "لە دوای زانینی نیازی فڕۆکەیەکی

بێفڕۆکەوانی جۆری لە جۆری شاھید ١٢٩ی سەر بە لایەنگری رژێم و نزیکبوونەوەی لە ھێزەکانی ھاوپەیمانان، فڕۆکەیەکی ئەمریکی لە جۆری E-F15 کاتژمێر ١٢:٣٠ خولەکی دوێنێ شەو فڕۆکەکەی خستەخوارەوە".

ئاماژە بەوەش کراوە کە ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانەی خراوەتە خوارەوە، لە شوێنی ھەمان ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانە بوو کە لە ٨ی ئەم مانگەی خرابووە خوارەوە و راشگەیەندراوە کە فڕۆکە ئەمریکییەکە سەرەتا رێگری لە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکەی لایەنگری رژێمی کرد، بەڵام دوای بەردەوامبوونی لە رێگەکەیدا، لەلایەن فڕۆکەکانی ئەمریکی کراوەتە ئامانج.

ھەر لە راگەیەندراوەکەدا جەختی لەوەش کراوەتەوە کە ھێزەکانی ھاوپەیمان بە رێگەی رووسیاوە، ھۆشداری بە گشت لایەنەکان بۆ تێپەڕ نەبوونیان بۆ ناوچەی تەنف لە سووریا دابوو و ھاتووە "بە مەبەستی بەرگرتن لە نادیارییەکان لە کایەی ئاسمانی و رێگری کردن لە هەڵە هەژمارکردنی ستراتیژییەکان لەگەڵ رووسیادا رێگەی گفتوگۆ ھەیە".


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın