جيهان

لێدوانی سەرۆکی ئەرکانی سوپای رووسیا لەبارەی مووسڵ

سەرۆکی ئەرکانی سوپای رووسیا، گێراسیموڤ: "٢٤ کاتژمێر چاودێری پێشھاتەکانی مووسڵ دەکەین. مانگە دەستکردەکانمان رەوانەی ناوچەکە کردووە و زیاتر لە ١٠ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانیش لە ناوچەکەدا کار دەکەن". ,

Abdullah Shukur  | 19.10.2016 - نوێکردنەوە : 20.10.2016
لێدوانی سەرۆکی ئەرکانی سوپای رووسیا لەبارەی مووسڵ

Moskova

مۆسکۆ - AA

سەرۆکی ئەرکانی سوپای رووسیا ڤالەری گێراسیمۆڤ رایگەیاند کە بەمەبەستی چاودێری ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنی مووسڵ، وڵاتەکەی مانگی دەستکرد و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی رەوانەی ناوچەکە کردووە.

بەپێی ئەو لێدوانانەی گێراسیمۆڤ کە لە راگەیاندنەکانی رووسیا بڵاوکراوەتەوە تیایدا ھاتووە کە رووسیا ٢٤ کاتژمێر چاودێری پێشھاتەکانی مووسڵ دەکات. ھاوکات مانگە دەستکردەکانی رەوانەی ناوچەکە کردووە و زیاتر لە ١٠ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئەو وڵاتەش لە ناوچەکەدا کار دەکەن.

گێراسیمۆڤ ئاشکراشی کرد کە مەترسی ئەوە ھەیە گرووپەکانی تیرۆریستی سەر بە داعش لە عێراقەوە بپەڕنەوە بۆ سووریا. گوتیشی: " ھیواداراین کە ھێزەکانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە ھۆشداری ئەوە دابن کە ھاتووچۆی چەکدارانی داعش لە ناوچەکەدا بە ئازادی چ باجێکی ھەیە. نابێت تیرۆریستان لە وڵاتێکە رابگوێزرێنەوە بۆ وڵاتێکی دیکە. پێویستە ھەر لە شوێنی خۆیان لەناوببردرێن".

گێراسیمۆڤ بانگەشەی ئەوەی کرد کە تا ئێستا ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنی مووسڵ دەستیپێنەکردووە و ئەوەی کە ئێستا ھەیە تەنھا کۆبوونەوەی ھێزەکان و تۆپبارانکردن و ئەنجامدانی ھێرشی ئاسمانییە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın