جيهان

مووسڵ.. كوژرانی 13 تیرۆریستی داعش

لە ئاكامی بۆردومانی چڕی فڕۆكەكانی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی بۆسەر تیرۆریستانی داعش لە شاری مووسڵ ناوەندی پارێزگای نەینەوا، 13 تیرۆریست كوژران کە لەنێویاندا گەورە تیرۆریستێک هەیە بە ناوی ئەبو سارە.

Zana Natık Kerem  | 19.10.2016 - نوێکردنەوە : 20.10.2016
مووسڵ.. كوژرانی 13 تیرۆریستی داعش

Ninawa

نەینەوا ــ AA

ئەفسەر لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی رزگارکردنی نەینەوا، مولازمی یەك ئەمین زوبەیدی رایگەیاند "لە ئاكامی هێرشی ئاسمانی هاوپەیمانان بۆسەر كۆبوونەوەیەكی تیرۆریستانی داعش لە مووسڵ، 13 تیرۆریست كوژران کە لەنێویاندا گەورە تیرۆریستێک هەیە بە ناوی ئەبو سارە".

لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەمین زوبەیدی گوتی: "بەپێی چەند زانیارییەكی هەواڵگری كە لەلایەن سەرچاوەكانی ئەمنی لەناو شاری مووسڵ بەدەست فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنی نەینەوا گەیشتووەتە، بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە فڕۆكەكانی هاوپەیمانان لە هێرشێكی ئاسمانیدا شوێنێكیان لە ناوچەی دەواسە لە بەری راستی شارەكە رۆژئاوای رووباری دیجلە، بەچڕی بۆردومان كرد".

ئەفسەرەكە گوتی: "بەر لەوەی شوێنەكە بۆردومان بكرێت گەورە تیرۆریستێکی رێكخراوی داعش بەناوی ئەبو سارە لە شوێنەكە خەریكی كۆبوونەوە بووە لەگەڵ ژمارەیەک تیرۆریست".

ئەمین زوبەیدی ئاماژەی بەوەیش كرد کە لە ئاكامی بۆردومانەكەدا، سەرجەم ئەو تیرۆریستانەی كە لە كۆبوونەوەكەدا بوون، كوژران.

بە ئامانجی ئەوەی ئەركی هێزەكانی پێشمەرگە وعێراق لە ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی شاری مووسڵ ئاسان بكرێت، بەر لە دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنەكە فڕۆكەكانی هاوپەیمانان هێرشە ئاسمانییەكانیان بۆسەر شوێن و ئامانجەكانی تیرۆریستانی داعش لە مووسڵ و دەورووبەری چڕ كردووەتەوە.

سەبارەت بە دوا پێشهاتەكانی بەڕێوەچوونی ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی مووسڵ لە میحوەری باشووری شارەكە، زوبەیدی رایگەیاند کە بوونی بۆمبی چێنراو و خانووی بۆمبڕێژكراو بوونەتە كۆسپ لەبەردەم پێشڕەوییەکانی هێزەكانی عێراق لەو میحوەرە.

ناوبراو باسی لەوەیش كرد کە بەهیچ شێوەیەك ناتوانێت وردەكاری و زانیاری زیاتر لەبارەی بەڕێوەچوونی ئۆپەراسیۆنەكە ئاشكرا بكات بەهۆی ئەوەی زانیارییەكان، زانیاری ئەمنی و جارێ نابێت بۆ دەزگاکانی راگەیاندن ئاشكرا بكرێن.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın