پەیامی پیرۆزبایی ئەردۆغان بەبۆنەی جەژنی رەمەزانەوە
"ئاگاداری ئه‌و یارییەین كه له سووریا و عێراق ده‌كرێن و، ئاگاداری ئه‌و سیناریۆ قه‌یران خولقێنانەین كه هه‌وڵی پیادەکردنی دەدرێت لە ناوچه‌كه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئومێده‌وارین هه‌مووان هه‌ست به‌و راستیه بكه‌ن.
Ankara
ئەنقەرە – AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند: "ئاگاداری ئه‌و یارییەین كه له سووریا و عێراق ده‌كرێن و، ئاگاداری ئه‌و سیناریۆ قه‌یران خولقێنانەین كه هه‌وڵی پیادەکردنی دەدرێت لە ناوچه‌كه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئومێده‌وارین هه‌مووان هه‌ست به‌و راستیه بكه‌ن. توركیا پارویه‌كی گه‌وره‌یه كه به‌و جۆره یارییانە قوت نادرێت. پێداگرین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له مه‌یدانه‌كه‌دا و له شوێنی خۆیدا وه‌ڵامی ئه‌وانه بده‌ینه‌وه كه واده‌زانن وڵاته‌كه‌مان له‌و جۆره ته‌ڵانه‌دا خۆ بەدەستەوە دەدات".
ئەردۆغان لە پەیامی پیرۆزباییدا بەبۆنەی جەژنی رەمەزان، پیرۆزبایی ئەم جەژنەی لە هاووڵاتییانی تورکیا کرد و هیوای خواست ببێتە مایەی خێر و خۆشی.
ئەردۆغان ئاماژەی بەوە دا کە بەهۆی شەڕ و پێکدادان لە وڵات و ئەو کێشانەی لە ئاکامی شکستەکان دروستبوون لە ناوچەکە، ئەو مانگە بە خەمگینی بەسەربردا، نزای لە خوا کرد ئەم جەژنە ببێتە هۆی کۆتایی هێنان بە کێشە و ناخۆشییەکان و رەنگڕێژکردنی ئاییندەیەک بە یەکڕیزی و یەکگرتوویی.
- "توركیا پارویه‌كی گه‌وره‌یه كه به‌و جۆره یارییانە قوت نادرێت"
سه‌ركۆماری توركیا ئه‌ردۆغان، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه توركیا له‌كاتێكدا یه‌ك به‌یه‌كی ئه‌و پلانانه‌ی تێكشكاندووه كه بۆ په‌راوێزخستنی داڕێژراون له پاش هه‌موو قه‌یرانێكیش هه‌لی نوێی قۆستۆته‌وه. به‌رجه‌سته‌ترین نموونه‌ش كاتێک له 15ی ته‌مووزدا ویسترا له سه‌قامگیری و سه‌ربه‌خۆیی توركیا بدرێت، دوای كه‌متر له ساڵێك توركیا له هه‌موو روویه‌كه‌وه زۆر له پێشووتری به به‌هێزتر درێژه‌ی به رێگاكه‌ی دا.
گوتیشی: "ئاگاداری ئه‌و یارییەین كه له سووریا و عێراق ده‌كرێن و، ئاگاداری ئه‌و سیناریۆ قه‌یران خولقێنانەین كه هه‌وڵی پیادەکردنی دەدرێ لە ناوچه‌كه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئومێده‌وارین هه‌مووان هه‌ست به‌و راستیه بكه‌ن. توركیا پارویه‌كی گه‌وره‌یه كه به‌و جۆره یارییانە قوت نادرێت. پێداگرین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له مه‌یدانه‌كه‌دا و له شوێنی خۆیدا وه‌ڵامی ئه‌وانه بده‌ینه‌وه كه واده‌زانن وڵاته‌كه‌مان له‌و جۆره ته‌ڵانه‌دا خۆ بەدەستەوە دەدات".
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتیشی: ''ئەوانەی چاویان بڕیوەتە یەکپارچەیی خاک و یەکێتیی نەتەوەییمان و ئەوانەش کە داردەستیی خۆبەخشیی یان بەکرێگیراوییان بۆ دەکەن، ئەو کاتەی لە هەڵەکانیان تێدەگەن، ئیتر کات بۆ هەموویان زۆر درەنگ دەبێت. ئه‌م خاكه‌ی له‌سه‌ری ده‌ژین باو وباپیرانمان به‌خوێن كردوویانه‌ته نیشتمان بۆمان. ئه‌وه‌ی ده‌كه‌وێته سه‌ر شانی ئێمه وڵاتێكی به‌هێز، خۆشگوزه‌رانی، سه‌قامگیری، ئاسووده‌یی و ئارامی بۆ نه‌وه‌كانی دوای خۆمان جێبهێڵین. له‌به‌رئه‌وه شه‌و و رۆژ به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر هه‌وڵدان''.