شیکردنەوە

ھێرشی خۆکوژی لە مووسڵ: ھەشت کوژرا و ١٩ بریندار

دوو ئەندامی رێکخراوی تیرۆریستی داعش پێش گەیشتنیان بە بازاڕی موسەنای شاری مووسڵ، خۆیان تەقاندەوە و بەم ھۆیەوەش ھەشت کەس گیانیان لەدەستدا، کە ٣یان پۆلیس بوون و ١٩ کەسیش برینداربوون.

Abdullah Shukur  | 24.06.2017 - نوێکردنەوە : 27.06.2017
ھێرشی خۆکوژی لە مووسڵ: ھەشت کوژرا و ١٩ بریندار

Arbil

مووسڵ - AA


دوو ئەندامی رێکخراوی تیرۆریستی داعش پێش گەیشتنیان بە بازاڕی موسەنای شاری مووسڵ، خۆیان تەقاندەوە و بەم ھۆیەوەش ھەشت کەس گیانیان لەدەستدا، کە ٣یان پۆلیس بوون و ١٩ کەسیش برینداربوون.

تۆڕی میدیایی شەڕی سەر بە وەزارەتی بەرگری عێراق بە نووسراوێک رایگەیاند کە دوو ئهندامی رێکخراوی تیرۆریستی داعش ویستویانە بچنە نێو بازاڕی موسەنای رۆژھەڵاتی شاری مووسڵ، بەڵام لەو کاتەی کە ھێزەکانی ئەمنی پێیان زانیوە، خۆیان تەقاندووەتەوە و بەم ھۆیەوەش ھەشت کەس گیانیان لەدەستداوە، کە ٣یان پۆلیس بوون و ١٩ کەسیش برینداربوون.

ئەفسەرێکی سوپای عێراق بە ناوی جەبار حەسەن بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند کە بەمەبەستی رێگری لە دزەکردنی تیرۆریستان لە بەشی رۆژئاوای شاری مووسڵ بۆ بەشی رۆژھەڵات، رێککاری ئەمنی توند لە کەناری رووباری دیجلە گیراوەبەر.

رووباری دیجلە شاری مووسڵی کردووەتە دوو بەش و تاکو ئێستاش شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان رێکخراوی تیرۆریستی داعش و سوپای عێراق لە ناوچەی مووسڵی کۆن لە رۆژئاوای ئەو شارە بەردەوامە

سەرۆکوەزیرانی عێراق، حەیدەر ئەلعەبادی لە ١٩ی شوبات دەستپێکی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی لە بەشی رۆژئاوای شاری مووسڵ راگەیاندبوو.




بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın