توركيا

بۆزداغ: "باری نائاسایی لە دژی تیرۆریستان درێژ کراوەتەوە"

- جێگری سەرۆکوەزیران و گوتەبێژی حکوومەتی تورکیا، بەکر بۆزداغ: "باری نائاسایی لە دژی رێکخراوەکانی تیرۆریستیی و تیرۆریستان راگەیەنراوە

Abdullah Shukur  | 17.04.2018 - نوێکردنەوە : 18.04.2018
 بۆزداغ: "باری نائاسایی لە دژی تیرۆریستان درێژ کراوەتەوە"

Istanbul

ئەنقەرە - AA

جێگری سەرۆکوەزیران و گوتەبێژی حکوومەتی تورکیا، بەکر بۆزداغ گوتی: "باری نائاسایی لە دژی رێکخراوەکانی تیرۆریستیی و تیرۆریستان راگەیەنراوە و لەم قۆناغەشدا، لە دژی تیرۆر و تیرۆریستان جێبەجێ کراوە. لەمەودواش بە شێوەیەکی کاریگەر لە دژی تیرۆر و تیرۆریستان جێبەجێ دەکرێت. تاکو ئێستا ھیچ گۆڕانکارییەک لە ژیانی رۆژانەی خەڵک رووینەداوە و لەمەودواش ھیچ گۆڕانکارییەک جێگەی باس نییە".

بەکر بۆزداغ لە دوای کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی تورکیا لە لێدوانێکدا گوتی: "ئەنجوومەنی وەزیران بە سەرۆکایەتی سەرکۆمارمان کۆبووەوە، پێشنیاری ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی جێبەجێ دەکات و بڕیاری درێژکردنەوەی باری نائاسایی بۆ سێ مانگی دیکە تاوتوێ کرد و رەوانەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی تورکیای کرد. ئەگەر پەرلەمان ئەو داوایە پەسند بکات، باری نائاسایی بۆ ماوەی سێ مانگی دیکە درێژ دەکرێتەوە".

بەکر بۆزداغ گوتی: "باری نائاسایی لە دژی رێکخراوەکانی تیرۆریستیی و تیرۆریستان راگەیەنراوە و لەم قۆناغەشدا، لە دژی تیرۆر و تیرۆریستان جێبەجێ کراوە. لەمەودواش بە شێوەیەکی کاریگەر لە دژی تیرۆر و تیرۆریستان جێبەجێ دەکرێت. تاکو ئێستا ھیچ گۆڕانکارییەک لە ژیانی رۆژانەی خەڵک رووینەداوە و لەمەودواش ھیچ گۆڕانکارییەک جێگەی باس نییە".

بەکر بۆزداغ لەبارەی لێدوانەکانی سەرۆکی مەھەپە، دەوڵەت باخچەلی لەبارەی ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پێشوەختە لە تورکیا گوتی: "سبەینێ کاتژمێر ١:٣٠ پاش نیوەڕۆ سەرۆکی مەھەپە، بەرێز دەوڵەت باخچەلی لەگەڵ سەرۆکی گشتی ئاک پارتی و سەرکۆمارمان، رەجەب تەیب ئەردۆغان کۆدەبێتەوە و ھەڵسەنگاندن بۆ پرسەکە دەکەن. دوای ئەمەش، لێدوان و ھەڵسەنگاندنی بنەڕەتی لەمبارەیەوە بڵاودەکرێتەوە. بۆیە پێشنیاری ئەوە دەکەم تا سبەی ١:٣٠ی پاش نیوەڕۆ چاوەڕێ بکەن".

بۆزداغ لەبارەی گرژییەکانی نێوان تورکیا و یۆنان گوتی: "بابەتی ئەو بارگرژییانەی کە لەبارەی دوورگەکانی دەریای ئیجە زۆر روونە. با کەس چاوەڕوانی ئەوە نەکات لە تورکیا کە چاوپۆشی لە رووداوەکانی دەریای ئیجەدا بکات. ئەگەر یۆنان ئاوا بیر بکاتەوە لەبارەی تورکیاوە، ئەوە ئەو بیرکردنەوەیە لەناو دەریای ئیجەدا نقووم دەبێت".

بەکر بۆزداغ لەبارەی لێدوانەکانی سەرۆکی مەھەپە، دەوڵەت باخچەلی لەبارەی ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پێشوەختە لە تورکیا گوتی: "سبەینێ کاتژمێر ١:٣٠ پاش نیوەڕۆ سەرۆکی مەھەپە، بەرێز دەوڵەت باخچەلی لەگەڵ سەرۆکی گشتی ئاک پارتی و سەرکۆمارمان، رەجەب تەیب ئەردۆغان کۆدەبێتەوە و ھەڵسەنگاندن بۆ پرسەکە دەکەن. دوای ئەمەش، لێدوان و ھەڵسەنگاندنی بنەڕەتی لەمبارەیەوە بڵاودەکرێتەوە. بۆیە پێشنیاری ئەوە دەکەم تا سبەی ١:٣٠ی پاش نیوەڕۆ چاوەڕێ بکەن".

گوتیشی: "بۆ ئەوەی رووداوی نەخوازراو لە دەریای ئیجە و دوورگەکان روونەدات، پێویستە یۆنان واز لە ھەڵوێستی ئاژاوەگێری و ھێرشبەرانەی بھێنێت. بە پێچەوانەوە لەوانەیە رووداوی نەخوازراو رووبدات. بۆ رێگری لەمە پێویستە یۆنان واز لە ھەڵسوکەوتی منداڵانە و ئاژاوەگێری بھێنێت".

جێگری سەرۆکوەزیران و گوتەبێژی حکوومەتی تورکیا، بەکر بۆزداغ لەبارەی راپۆرتی یەکێتی ئەورووپا سەبارەت بە ئەندامبوونی تورکیا لە یەکێتییەکە گوتی: "لەنێو راپۆرتەکە ھەندێک روونکردنەوەی ئەرێنی ھەیە، بەڵام ئەو روونکردنەوە ئەرێنیانە ھێشتا قەرەبووی ئەو ناھەقییە ناکەنەوە کە دەرھەق بە تورکیا کراوە".

بۆزداغ ھەر لەبارەی پرسی بە ئەندامبوونی وڵاتەکەی لە یەکێتی ئەورووپا گوتی: "پرسی ئەندامێتی تورکیا لە یەکێتی ئەورووپا ئامانجێکی نەگۆڕاوی تورکیایە. بەڵام بەداخەوە سەرەڕای ئەوەی بەشێکی زۆری ئەو وڵاتانەی کە لە رووی ئابووری، سیاسی و یاساییەوە زۆر لە دوای تورکیادان کراونەتە ئەندامی ھەمیشەیی یەکێتی ئەورووپا، کەچی (یەکێتی ئەورووپا) پێداگرە لە نەھاویشتنی ھەنگاوی ئەرێنی بەرامبەر بە تورکیا لەسەر ئەم پرسە".

جێگری سەرۆکوەزیران و گوتەبێژی حکوومەتی تورکیا، بەکر بۆزداغ گوتیشی: "تورکیا لە یەکێتی ئەورووپا دوور نەکەوتووەتەوە، بەڵکو یەکێتی ئەورووپا لەبارەی ئەندامێتی تورکیا لە یەکێتییەکە بێ لایەن نییە. بەداخەوە ئەوەی کە دادپەروەر نییە، یەکێتی ئەورووپایە. ئەگەر ئەوان وازیان لەم پرسە ھێناوە، ئەوە بە ئاشکرا بڵێن "ئێمە بۆچوونمان لەبارەی تورکیا گۆڕی، وازمان ھێنا".




بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın