ئابووری

قەدەغە لەسەر بازاڕێکی 425 ملیۆن دۆلاریی تورکیا

- لەچوارچێوەی هەڵگرتنی ئەو سزایانەی رووسیا بەسەر تورکیایدا سەپاندوویەتی، قەدەغەی سەر هاوردەکردنی هەریەک لە پیاز، گوڵە مێخەک، قەرنابیت، برۆکلی و جۆرێکی ماسی، هەڵگیرا. بەڵام سەرەڕای ئەمە قەدەغەی سەر بەرووبوومە کشتوکاڵییەکان، بەردەوامە.

Muhammet Ali Kemal  | 14.03.2017 - نوێکردنەوە : 16.03.2017
 قەدەغە لەسەر بازاڕێکی 425 ملیۆن دۆلاریی تورکیا

Ankara

ئەنقەرە- AA

لەچوارچێوەی هەڵگرتنی ئەو سزایانەی رووسیا بەسەر تورکیایدا سەپاندوویەتی، قەدەغەی سەر هاوردەکردنی هەریەک لە پیاز، گوڵە مێخەک، قەرنابیت، برۆکلی و جۆرێکی ماسی، هەڵگیرا. بەڵام سەرەڕای ئەمە قەدەغەی سەر بەرووبوومە کشتوکاڵییەکان کە نرخی بازاڕیان بریتییە لە 425 ملیۆن دۆلار و هەریەک لە تەماتە و ترێ -یان لەنێودایە، بەردەوامە.

هاوکات قەدەغەی هاوردەکردن لەسەر هەریەک لە گۆشتی مریشک، گۆشتی قەل، تەماتە، خەیار، ترشیات، ترێ، سێو، هەرمێ و شلک، لە تورکیاوە بۆ رووسیا درێژەی هەیە. کۆی گشتیی نرخی هەناردەی ئەو بەروبوومانە لە ساڵی 2015دا بریتییە لە 425 ملیۆن دۆلار.

لەو رێژەیەش بە بەهای 258 ملیۆن و 800 هەزار دۆلار تەماتە و بە بەهای 97 ملیۆن و 600 هەزار دۆلار ترێ هەناردەی رووسیا کراوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın