ئابووری, وەرزش

‌هەولێر.. کردنەوەی یاریگای تۆپی پێ بێشیکتاش

- بەمەبەستی پشتیوانی کردن لە یانەی وەرزی تورکمان و دەرخستنی توانای گەنجی هەولێر و مەشق پێکردنیان، یاریگای تۆپی پێی بێشیکتاش لە گەڕەکی وەزیرانی شاری هەولێر کرایەوە.

Hemin Hüseyin  | 19.05.2017 - نوێکردنەوە : 20.05.2017
‌هەولێر.. کردنەوەی یاریگای تۆپی پێ بێشیکتاش

Arbil

هەولێر - AA

بەمەبەستی پشتیوانی کردن لە یانەی وەرزی تورکمان، دەرخستنی توانای گەنجی هەولێر و مەشق پێکردنیان، بەئامادەبوونی سەرکۆنسوڵی گشتی تورکیا لە هەولێر، محەمەد ئاکیف و ئەندامی مەکتەبی سیاسیی بەرەی تورکمانی عێراقی، ئایدن مەعرووف، یاریگای تۆپی پێی بێشیکتاش کرایەوە.

سەرۆکی رێکخراوی کاراکارتاڵڵەر ١٩٠٣، جەنگیز کاراکایا کە بەشداربوو لە مەراسیمی کردنەوەی یاریگایەکەدا ، لە لێدوانێکی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "لەچوارچێوەی گواستنەوەی ھەوڵەکانی یانەی وەرزشی بێشیکتاش و بە مەبەستی مەشق و راھێنان و پشتیوانی کردن لەدەرەوەی وڵات لێرە یاریگایەکی تۆپی پێمان کردەوە.

کاراکایا باسی لەوە کرد کە ئامانجیان لەو کارە ئەوەیە جۆشوخرۆشی قوتابخانەی تۆپی پێی ئیستانبوڵ، فولیا و تورکیا بگوازنەوە بۆ منداڵان و گەنجان.

یەکێک لە بەشداربووەکان مێرمنداڵیکی تەمەن ١٣ ساڵانە بوو کە ئاماژەی بەوەکرد خولیای وەرزشە و دەیەوێت لە داهاتوودا ببێتە وەزشوانێکی بە توانا.

ئاریۆ سەلیم تەمەن ٣ ساڵ بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "من رۆژانە وەرزش دەکەم و دەمەوێت لە داهاتوودا ببم بە یاریزانێکی سەرکەوتوو هاوشێوەی ئادریانۆ و لە ئێستا بەدواوە خولەکانی یاریکردن دەستپێدەکەین".



بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın