"80 له‌سه‌د زیان به كاره‌بای ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستی داعش گه‌یشتووە"
- وه‌زاره‌تی كاره‌بای عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت عێراق توانای به‌رهه‌مهێنانی 15 هه‌زار مێگاوات كاره‌بای هه‌یه، له كاتێكدا وڵات پێویستی به 13 هه‌زار و 500 مێگاوات هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتییان 24 كاتژمێر كاره‌بای به‌رده‌وامییان هه‌بێت.
Arbil
هه‌ولێر-AA
- وه‌زاره‌تی كاره‌بای عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت عێراق توانای به‌رهه‌مهێنانی 15 هه‌زار مێگاوات كاره‌بای هه‌یه، له كاتێكدا وڵات پێویستی به 13 هه‌زار و 500 مێگاوات هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتییان 24 كاتژمێر كاره‌بای به‌رده‌وامییان هه‌بێت. یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندیی حكوومی لە وه‌زاره‌تی كاره‌بای عێراق، سه‌عدون شێحان ده‌ڵێت عێراق هه‌زار و 300 مێگاوات كاره‌با له ئێرانه‌وه هاورده ده‌كات.بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كاره‌با، حكوومه‌تی عێراق پڕۆژه‌یه‌كی نوێی خستووه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه كه به‌شداریكردنی كه‌رتی تایبه‌ته له به‌رهه‌مهێنان و چاككردنه‌وه و وه‌رگرتنی پاره‌ی به‌شداربوون له هاووڵاتییان.
وه‌زاره‌تی كاره‌بای عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت ئه‌وپه‌ڕی هه‌وڵ ده‌دات بۆ پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستیی خه‌ڵك بۆ كاره‌با و دابینكردنی ئه‌و وزه‌یه بۆ هاووڵاتییانی خۆی و پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و داواكارییانه‌ی له‌سه‌ری هه‌یه، له‌وباره‌یه‌وه یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندیی حكوومی لە وه‌زاره‌تی كاره‌بای عێراق، سه‌عدون شێحان بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو رایگه‌یاند "له راستیدا به‌رهه‌می كاره‌با له عێراقدا زۆر كه‌م نییه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی هه‌یه بڕێكی زۆر له كاره‌بای عێراق له به‌كارهێنانی خراپ و نارێكخراو ده‌چێت".
هه‌روه‌ها گوتیشی: "له‌گه‌ڵ زیادكردنی بڕی به‌رهه‌م هاتوو له كاره‌با له عێراقدا و له لایه‌ن وه‌زاره‌تی كاره‌باوه، ئه‌وا زیادبوونی داواكاریی له‌سه‌ر كاره‌با هه‌یه، بۆیه وه‌كو وه‌زاره‌تی كاره‌با پێمان وایه له‌گه‌ڵ بوونی زێده‌ڕۆیی و خراپ به‌كارهێنانی ئه‌و وزه‌یه، هیچ سوودێكی ئه‌وتۆ له زیادكردنی به‌رهه‌م وەرناگرین".
سه‌عدون شێحان له درێژه‌ی قسه‌كانیدا باسی له پێویستیی عێراق له بڕی به‌رهه‌م هاتوو له كاره‌با كرد و گوتی: "بۆیه به لێكۆڵینه‌وه و ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه له وڵاتانی دراوسێ بۆمان ده‌ركه‌وتووه عێراق پێویستی به 13 هه‌زار و 500 مێگاوات هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌با بۆ ماوه‌ی 24 كاتژمێر دابین بكه‌ین، به‌و مه‌رجه‌ی ئه‌گه‌ر دروستی و رێكخستن هه‌بێت له به‌كارهێنان و باش به‌كاربهێنرێت، به‌ڵام ئه‌مڕۆ له عێراقدا ده‌بینین وڵات توانای دابینكردنی 15 هه‌زار مێگاوات كاره‌با به‌ده‌ست بهێنێت و به‌رهه‌م بهێنێت، به‌ڵام ناتوانێت ئه‌م وزه‌یه بۆ هه‌موو پارێزگاكان دابین بكات، هۆكاره‌كه‌شی ئه‌وه‌یه خراپ به‌كارده‌هێنرێت و به فێڕۆچوونێكی زۆر له به‌كارهێنان و خه‌رجكردنی ئه‌م وزه‌یه هه‌یه".
گوتیشی: "ئێستا به‌رهه‌مهێنانی عێراق له كاره‌با 15 هه‌زار مێگاواته، ئه‌گه‌ر سووته‌مه‌نی هه‌بێت و رێكخستنی ئه‌و هێڵه هه‌بێت له كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه بۆمان دێت ئه‌وا ده‌توانیین بگه‌ین به‌و 13 هه‌زار و 500 هه‌زار مێگاواته‌ی كه ده‌مانه‌وێت بۆ دابینكردنی كاره‌بای پێویست بۆ ماوه‌ی 24 كاتژمێر".
سه‌باره‌ت به به‌شداریپێكردنی كه‌رتی تایبه‌ت وه‌كو یه‌كێك له‌و ئه‌ڵته‌رناتیڤانه‌ی ئێستا وه‌زاره‌تی كاره‌بای عێراق هانای بۆ بردووه بۆ رێكخستنه‌وه‌ی وزه‌ی كاره‌با و دابینكردنی بڕی زیاتر بۆ هاووڵاتییان، ئه‌و به‌رپرسه‌ی وه‌زاره‌تی كاره‌بای عێراق روونی ده‌كاته‌وه "ماوه‌یه‌كه پڕۆژه‌یه‌كمان له وه‌زاره‌تی كاره‌با ده‌ست پێكردووه بۆ ئه‌وه‌ی كه‌رتی تایبه‌ت به‌شداری پێ بكه‌ین له پڕۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنان و چاككردنه‌وه و پاره وه‌رگرتن له به‌شداربووان، ئه‌م پڕۆسه‌یه ده‌رفه‌تێكی باشه بۆ سنوورداركردنی به‌زاندنی هێڵه‌كانی گواستنه‌وه‌ی وزه‌ی كاره‌با و هه‌ڵگرتنی پێشێلكارییه‌كان و كه‌مكردنه‌وه‌یان به رێژه‌یه‌كی ئه‌وتۆ كه كاریگه‌ریی ئه‌رێنی له‌سه‌ر زیادكردنی به‌رهه‌م هه‌بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا رێگه‌چاره دۆزینه‌وه بۆ كێشه‌ی تێكه‌ڵبوونی هێله‌كان و ئه‌مه‌ش وامان لێ ده‌كات زووتر بگه‌ینه حاڵه‌تی خۆبژێوی، به‌و شێوه‌یه‌ی كه كاره‌با بده‌ین به هاووڵاتی و له به‌رامبه‌ریشدا هاووڵاتییان بڕی پێویستی كاره‌با به‌كاربهێنێت".
سه‌باره‌ت به‌و بڕه كاره‌بایه‌ی عێراق هاورده‌ی ده‌كات له وڵاتانی بیانییه‌وه سه‌عدون شێحان روونی كرده‌وه "هێڵی گوێزه‌ره‌وه‌مان هه‌یه له باكووری به‌سره‌وه بۆ عێراق كه له رێگه‌یه‌وه بڕی هه‌زار و 300 مێگاوات كاره‌با هاورده ده‌كه‌ین، هه‌ندێك جار له هه‌ندێك وه‌رزه‌كان هه‌موو ئه‌و بڕه ناهێنین، چونكه پێویستمان به هه‌مووی نییه، به‌ڵام له هاوین بۆ نموونه وامان لێده‌كات هه‌مووی بهێنین".
له وه‌ڵامی پرسیارێكی ئاژانسی ئانادۆڵو شێحان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد كه رێكخراوی داعش زیانێكی زۆری به سیسته‌می كاره‌با له عێراق گه‌یاندووه، له‌وباره‌یه‌وه ناوبراو گوتی: "سیسته‌می وزه‌ی كاره‌بای عێراق له‌و ناوچانه‌ی كه داعش كۆنتڕۆڵی كردبوون زۆر زیانییان به‌ركه‌وتووه، به پێی خه‌مڵاندنه‌كانی وه‌زاره‌تی كاره‌با ئه‌و رێژه‌یه‌ی كه له زیان به‌ر كه‌رتی كاره‌با كه‌وتووه ده‌گاته 80 له‌سه‌د له‌و ناوچانه‌ی كه داعش كۆنتڕۆڵی كردبوون و زیانی گه‌وره‌ی به‌م كه‌رته گه‌یاندووه".
گوتیشی" دابینكردنی كاره‌با و چاككردنی سیسته‌می كاره‌با له‌و ناوچانه‌ی له‌ده‌ستی تیرۆر بوون و رزگاركراون و وا خه‌ریكه به ته‌واوه‌تی له رزگاربوونی كۆتایی نزیك ده‌بینه‌وه پێویستی به هه‌وڵێكی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه، چونكه عێراق پێویستی به پاره‌یه‌كی زۆره بۆ دابینكردنی پاره‌یه‌كی زۆر بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و وزه‌یه بۆ ئه‌و ناوچانه و ئه‌و پاره‌یه به ته‌نها به عێراق له‌م بارودۆخه داراییه‌ی ئێستای ناتوانرێت ده‌سته‌به‌ربكرێت".