ئابووری

به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وتی خاوی برێنت به‌رده‌وامه‌

- دوای بڕیارەکەی ئۆپێک بۆ کەمکردنەوەی ئاستی بەرھەمھێنانی نەوت، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت دەستی بە بەرزبوونەوە کرد و گەیشتووەتە ٥٢ دۆلار و ٧٠ سەنت.

Mohammed Baqi Hussein  | 01.12.2016 - نوێکردنەوە : 02.12.2016
به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وتی خاوی برێنت به‌رده‌وامه‌

Istanbul

ئیستانبوڵ - AA

دوای بڕیارەکەی ئۆپێک بۆ کەمکردنەوەی ئاستی بەرھەمھێنانی نەوت، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت دەستی بە بەرزبوونەوە کرد و گەیشتووەتە ٥٢ دۆلار و ٧٠ سەنت.

دوای کۆبوونەوەی ئۆپێک کە دوێنێ لە ڤیەننای پایتەختی نەمسا بەڕێوەچوو، نرخی نەوتی خاوی برێنت بەڕێژەی لە سەدا ٨.٨٥ بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی.

وەزیری وزە و پیشەسازیی قەتەر، محەمەد بن ساڵح ئەلسەعدە دوای کۆبوونەوەکەی ئۆپێک رایگەیاند، بەمەبەستی ھاوسەنگی بەخشین بە بازاڕی نەوت بڕیارێکیان دەرکردووە و گوتی: "ئەمڕۆ سەرکەوتنێکی گەورەمان تۆمارکرد. بە ھەماھەنگی و تێگەیشتنی ھەموو ئەندامان گەیشتینە رێککەوتن".

وەزیری وزەی رووسیا ئەلێکساندەر نۆڤاک لای خۆیەوە خۆشحاڵیی وڵاتەکەی بە بڕیارەکەی ئۆپێک دەربڕی.

نۆڤاک رایگەیاند:"ئەگەر ئەندامانی ئۆپێک پابەندبن بەم بڕیارەوە، رووسیاش دەتوانێت لە نیوەی یەکەمی ٢٠١٧دا بەرھەمی نەوت بەبڕی رۆژانە ٣٠٠ بەرمیل کەمبکاتەوە."

دوای بڕیارەکەی ئۆپێک نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت دەستی بە بەرزبوونەوە کرد و ئەمڕۆ لە کاتژمێر ١٠:٣٠دا بە ٥٢ دۆلار و ٢٠ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

نرخی بەرمیلێک نەوتی تەکساسیش بۆ ٤٩ دۆلار و ٨٥ سەنت بەرزبووەوە. شارەزایان پێیان وایە ئەگەری ھەیە نرخی نەوتی خاو بگاتە ٦٠ دۆلار.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن