توركيا, ئابووری

بەرهەمی پەمۆ لە چوکورۆڤا لەسەدا ٢٠ زیادی کردووە

بەرهەمهێنانی پەمۆ بە بەراوورد لەگەڵ ساڵی رابردوو لە ناوچەی چوکورۆڤا، بە رێژەی لەسەدا ٢٠ زیادی کردووە و گەیشتۆتە ٣٣٠ هەزار هێکتار.

Ramal Abdullah Mahmood  | 10.09.2017 - نوێکردنەوە : 12.09.2017
بەرهەمی پەمۆ لە چوکورۆڤا لەسەدا ٢٠ زیادی کردووە

Adana

ئادانا – AA

بەرهەمهێنانی پەمۆ بە بەراوورد لەگەڵ ساڵی رابردوو لە ناوچەی چوکورۆڤا، بە رێژەی لەسەدا ٢٠ زیادی کردووە و گەیشتۆتە ٣٣٠ هەزار هێکتار.

سەرۆکی ژووری کشتوکاڵی یورەغیر، ئاکن دۆغان بە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند، هەرچەند لە ساڵی ٢٠١١ەوە تاکو ساڵی ٢٠١٦ رێژەی بەرهەمهێنانی پەمۆ لە پارێزگای ئادانا سەدا پەنجا کەمی کردبوو، بەڵام هاوکاریکردنی دەوڵەت گوڕوتینێکی باشی دایە جووتیاران و رێژەی بەرهەمێنان بە بەراوورد لەگەڵ پار لەسەدا ٢٠ زیادی کردووە و گوتی: "لە ساڵی ٢٠١١دا، سێسەد و هەشت هەزار و ٥٦٠ تۆن پەمۆ بەرهەمهێنرابوو ئەم رێژەیە لە ساڵی ٢٠١٦ بۆ سەد و پەنجا و یەک هەزار و ٨٨٠ تۆن دابەزی".

لە ساڵی ٢٠١٦ لە ئادانا لەسەر رووبەری ٢٧٣ هەزار و ٤٥٨ هێکتار زەوی پەمۆ چێنرابوو. دوای ئەوەی دەوڵەت بڕیاری دا ٨٠ قوڕش بۆ هەر کیلۆگرامێک دیاری بکات. ئاستی بەرهەمێنان لەسەدا ٢٠ بەرزبۆوە. ئەگەر هاوکاری دەوڵەت بەردەوام بێت لە ساڵانی داهاتوودا رێژەی بەرهەمهێنان زیاتر بەرزدەبێتەوە. بە هۆی ئەوەی ئەم هاوکارییە درەنگ راگەیەنرا جووتیارانمان راڕا بوون. ئەگەر کەمێک زووتر راگەیەنرابووایە رێژەی بەرهەمهێنان لەسەدا ٣٠ بۆ ٣٥ زیادی دەکرد".

ئاکن دۆغان تیشکی خستە سەر ئەوەی ئادانا بە پەمۆکەی بەناوبانگە و چاوەڕێ دەکرێت لەمساڵدا لە هەر هێکتارێکدا ٥٠٠-٦٠٠ کیلۆگرام پەمۆ بەرهەم بهێنرێت.

ناوبراو ئاماژەی بەوە دا کە بە هۆی وەرزی دروێنەوە جووتیاران بە زەحمەت مەکینەی دروێنەیان دەست دەکەوێت و گوتی: "داواکارین دەوڵەت وەک چۆن لە بەرهەمهێنانی پەمۆدا هاوکاری جووتیارانی کرد. بەهەمان شێوەش لە دروێنەدا هاوکارییان بکات و مەکینەی دروێنە رەوانە بکات. لە رێگەی ئەم مەکینەیەوە رۆژانە ٨٠ بۆ ١٠٠ دۆنم دەدروێتەوە. ئەمەش کاری جووتیاران ئاسانتر دەکات".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın