توركیا بڕێكی زیاتر لە گازی سروشتی عەمبار ده‌کات
- وه‌زیری وزه و سه‌رچاوه سروشتییه‌كانی توركیا، به‌رات ئاڵبایراك رایگه‌یاند توانای عەمباركردنی گازی سروشتیی ساڵانه بۆ 10 ملیار مه‌ترسێجا به‌رزده‌كه‌نه‌وه و به‌كاربردنیش ده‌گه‌یه‌ننه رێژه‌ی سه‌دا 20ی ئه‌و بڕه.
TBMM
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری وزه و سه‌رچاوه سروشتییه‌كانی توركیا، به‌رات ئاڵبایراك رایگه‌یاند کە له كه‌نداوی دۆرتیۆڵی هاتای و سارۆس، دوو یه‌كه‌ی هه‌ڵگرتنی گازی سروشتیی شلكراو كه به (FSRU) ناسراوه، داده‌نرێت و له‌درێژه‌ی كاره‌كانیاندا توانای عەمباركردنی گازی سروشتیی ساڵانه بۆ 10 ملیار مه‌ترسێجا به‌رزده‌كه‌نه‌وه و به‌كاربردنیش ده‌گه‌یه‌ننه رێژه‌ی سه‌دا 20ی ئه‌و بڕه.
له كۆمسیۆنی پلان و بوودجه‌ی په‌رله‌مانی توركیا، تاوتوێكردنی به‌شه بوودجه‌ی هه‌ره‌یه‌كه له وەزارەتی وزه و سه‌رچاوه سروشتییه‌كان، دامه‌زراوه‌ی رێكخستنی بازاڕی وزه، په‌یمانگای توێژینه‌وه‌ی نیشتمانی، ده‌زگای وزه‌ی ئه‌تۆمی توركیا و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كانزاكان بۆ ساڵی 2018 ده‌ستیپێكرد.
ئاڵبایراك رایگه‌یاند کە له توركیا عەمباری زیاتر دروست ده‌كه‌ن و ئه‌و گازه سروشتییه‌ی له وڵاتانی ده‌كڕن، عەمباری ده‌كه‌ن و گوتی: "له كه‌نداوی دۆرتیۆڵی هاتای و سارۆس، دوو یه‌كه‌ی هه‌ڵگرتنی گازی سروشتیی شلكراو كه به (FSRU) ناسراوه، داده‌نرێت و له كۆتایی 2017دا ده‌كه‌ونه كار. جگه له‌وه له‌درێژه‌ی كاره‌كانماندا توانای عەمبارکردنی گازی سروشتیی ساڵانه بۆ 10 ملیار مه‌ترسێجا به‌رزده‌كه‌ینه‌وه و به‌كاربردنیش ده‌گه‌یه‌نینه رێژه‌ی سه‌دا 20ی ئه‌و بڕه".
ناوبراو هه‌رهوه‌ها رایگه‌یاند ته‌نده‌ره‌كانی پڕۆژه‌ی دابه‌شكردنی گازی سروشتی بۆ ئارتڤین، هه‌كاری و شرنەخ ته‌واوبووه و تا كۆتایی 2018 خزمه‌تگوزاریی دابه‌شكردنی گازی سروشتی به هه‌ر 81 پارێزگاكه ده‌گات.