سياسەت, ئابووری

تورکیا سێیەمین وڵاتە لە رووی گەشەسەندنەوە لەسەر ئاستی جیهان

- جێگری سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی و سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم: ''لە جیهاندا دوو وڵاتی دیکە هەن کە لە ئێمە زیاتر گەشەیان کردووە. یەکێکیان چین و یەکێکیان هیندستانە، دوای ئەوان تورکیا دێت".

Mehmet Tosun, Muhammet Ali Kemal  | 31.10.2017 - نوێکردنەوە : 31.10.2017
تورکیا سێیەمین وڵاتە لە رووی گەشەسەندنەوە لەسەر ئاستی جیهان

TBMM

ئەنقەرە- AA

جێگری سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی و سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم رایگەیاند ''لە جیهاندا دوو وڵاتی دیکە هەن کە لە ئێمە زیاتر گەشەیان کردووە. یەکێکیان چین و یەکێکیان هیندستانە، دوای ئەوان تورکیا دێت. پشت بەخوا تا کۆتایی ئەمساڵ رێژەی گەشەکردنمان لە سەرووی شەشەوە دەبێت، لەوانەشە رێژەیەکی نزیک لە حەوت لەسەدا بێت. ئەگەر بێت و ئەمە رووبدات، ئەوا تورکیا دەبێتە ئەو وڵاتەی بەرزترین ئاستی گەشەکردنی لەنێو وڵاتانی G-20دا هەیە''.

بینالی یڵدرم لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتەکەیدا لە پەرلەمان گوتارێکی پێشکەش کرد و ئاماژەی بەوەکرد تورکیا سەرەڕای هەوڵی کودەتای ١٥ی تەمووز و بەرەنگاربوونەوەی چڕی تیرۆر، لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا رێژەی گەشەسەندنی لە سەرووی لەسەدا پێنجەوە بووە و رایگەیاند ''ئەمە مانای چییە؟ لە جیهاندا دوو وڵاتی دیکە هەن کە لە ئێمە زیاتر گەشەیان کردووە. یەکێکیان چین و یەکێکیان هیندستانە، دوای ئەوان تورکیا دێت. پشت بەخوا تا کۆتایی ئەمساڵ رێژەی گەشەکردنمان لە سەرووی شەشەوە دەبێت، لەوانەشە رێژەیەکی نزیک لە حەوت لەسەدا بێت. ئەگەر بێت و ئەمە رووبدات، ئەوا تورکیا دەبێتە ئەو وڵاتەی بەرزترین ئاستی گەشەکردنی لەنێو وڵاتانی G-20دا هەیە.

یڵدرم ئاشكرای کرد لە ماوەی ١٠ ساڵی داهاتوودا گەورەترین هێزی تورکیا لەبواری گەشەسەندن لە وەبەرهێنان، بەرهەمهێنان و هەناردەکردندا دەبێت رایگەیاند:

''پشتبەست بە چی ئەمە دەڵێم؟ گەشەسەندن لە نیوەی یەکەمی ساڵدا لەسەدا ٥.١ بووە و لەو رێژەیە ٣.٩ی لە وەبەرهێنانەوە دێت، لە زیادبوونی پوستی هەناردەوە دێت. ساڵی ٢٠١٧مان لە هەناردەدا وەک ساڵی هەلی کار راگەیاندبوو، ئامانجی هەناردەشمان وەک ١٥٣ ملیار دانابوو. بەڵام لە ئێستادا ئەو ئامانجەشمان نوێکردووەتەوە و ئامانجی ئێستامان ١٥٦ ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دۆلارە. گەشەسەندنی هەناردە لە نۆ مانگی یەکەمی ساڵدا زیاترە لە دوو هێندەی گەشەسەندنی تورکیا. واتە رێژەی گەشەسەندنی لەسەدا ١٠.٦مان لە هەناردەدا بەرجەستەکردووە. پێمان وایە ئامارەکانی تشرینی یەکەم باشتر دەبن. یەدەگی دراو لە بانکی ناوەندیمان دوای هەوڵی کودەتای ٢٠١٦ دابەزیبوو بۆ ٩٠ ملیار دۆلار، لە ئێستادا لە دەورووبەری ١١٧ ملیار دۆلارداین''.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın