سياسەت, ئابووری

رووسیا و تورکیا پرسی هەناردەکردنی تەماتە تاوتوێ دەکەن

- جێگری سەرۆکوەزیرانی رووسیا، ئارکادی دڤۆرکۆڤیچ: "لەچوارچێوەی پێشانگای نێودەوڵەتی ئیزمیردا، پرسی هەناردەکردنی تەماتە لە تورکیاوە بۆ رووسیا تاوتوێ دەکەین".

Muhammet Ali Kemal  | 25.07.2017 - نوێکردنەوە : 26.07.2017
رووسیا و تورکیا پرسی هەناردەکردنی تەماتە تاوتوێ دەکەن

Moskova

مۆسکۆ- AA

جێگری سەرۆکوەزیرانی رووسیا، ئارکادی دڤۆرکۆڤیچ رایگەیاند کە لەچوارچێوەی پێشانگای نێودەوڵەتی ئیزمیردا کە بڕیارە وڵاتەکەی بۆ یەکەمجار وەک وڵاتی هاوبەش بەشداریی تیادا بکات، تاوتوێی هەناردەکردنی تەماتە لە تورکیاوە بۆ رووسیا لەگەڵ کاربەدەستانی تورکیادا، دەکەن.

ئارکادی دڤۆرکۆڤیچ لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا ئاشکرای کرد کە لە میانی ٨٦ەمین پێشانگای نێودەوڵەتی ئیزمیردا کە بڕیارە لە نێوان رۆژانی ١٨-٢٢ی مانگی ئابی داهاتوو بەڕێوەبچێت، هەریەک لە بابەتەکانی وزە، پیشەسازیی و پەیوەندییە دووقۆڵییە بازرگانییەکانی نێوان تورکیا و رووسیا لە لایەن کاربەدەستانی هەردوولاوە، تاوتوێ دەکرێن.

دڤۆرکۆڤیچ باسی لەوەشکردووە کە بابەتی هەنادەکردنی تەماتە لە تورکیاوە بۆ رووسیا لەنێو ئەو بابەتانەدا دەبێت کە تاوتوێ دەکرێن و رایگەیاند ''کۆبوونەوەیەکی گشتگیر لەوبارەیەوە ئەنجام دەدەین بەڵام هێشتا زووە ئەوە بڵێین کە بڕیار لەسەر هەڵگرتن یان هەڵنەگرتنی قەدەغەکە، دەدەین''.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın