جيهان, ئابووری

سلێمانی.. هاووڵاتییان سۆپا كۆنەكان بەكار دەهێننەوە

بەشێك لە دانیشتوانی شاری سلێمانی بە هۆی قەیرانی دارایی و نەبوونی مووچەوە، پەنا بۆ بەكارهێنانی سۆپا كۆنەكان و هیتەری كارەبایی دەبەن و ئەو جۆرە سۆپایانە لە بازاڕەكاندا بازاڕیان گەرم بووەتەوە.

Dlshad Saifaalddin Ahmed  | 10.01.2018 - نوێکردنەوە : 11.01.2018
سلێمانی.. هاووڵاتییان سۆپا كۆنەكان بەكار دەهێننەوە

As Sulaymaniyah

سلێمانی ـ AA

قەیرانی دارایی و دواكەوتنی مووچەی مووچەخۆران لە هەرێمی كوردستان، هاووڵاتییانی ناچار كردووە بە دەستگرتنەوە و كەمكردنەوەی خەرجییەكانیان بەراورد بە ساڵانی رابردوو، ئەوەش كاریگەری راستەوخۆی لە بازاڕەكان كردووە و زیاتر كاڵا و شتومەكی كۆن و باڵەكان بە هۆی هەرزانی نرخیانەوە بازاڕیان گەرمتر بووەتەوە.

لە ئێستادا كە وەرزی سەرما و سۆڵەی زستانە لە بازاڕەكانی شاری سلێمانی، بازاڕی سۆپای كۆن كە نرخیان بەراورد بە سۆپای نوێ‌ هەرزانترە بازاڕیان زیاترە و كاسبكارەكانیش دەڵێن زۆرێك لە هاووڵاتییان بە هۆی كەمی نرخەكەیەوە پەنا بۆ ئەو جۆرە سۆپایانە دەبەنەوە كە لە ساڵانی پێشتردا و بە هۆی كۆنی مۆدێلەكانیانەوە بە نرخێكی كەم لە لایەن ماڵانەوە دەفرۆشران و سۆپای نوێ‌ دەكڕدران.

هەروەها كەمی و نەبوونی سووتەمەنی و گرانی نرخەكەی لە بازاڕدا، وای كردووە زۆرێك لە دانیشتوانی شارەكە بۆ خۆگەرمكردنەوە پەنا بۆ ئامێرە كارەباییەكان بەتایبەت هیتەر ببەن و ئەو ئامێرانەش بە زۆری لە بازاڕەكانی شارەكەدا دەبینرێن.

لە لایەكی ترەوە، ئەو كەسانەشی كاری چاكکردنەوەی سۆپا و ئامێرەكانی تر دەكەن لە ئێستادا و بە هۆی بەكارهێنانەوەی سۆپا كۆنەكانەوە بازاڕیان گەرم بووە و لە هەریەك لەو دوكانانەدا، چەندین سۆپای كۆن دانراون بۆ چاكکردنەوە و ئامادەكردنەوەیا​ن بۆ بەكارهێنانیان.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın