سياسەت, ئابووری

شارەزوور.. دەستبەسەرداگرتنی نزیکەی یەک ملیۆن حەبی ترامادۆڵ

لە راگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور دەستبەسەرداگرتنی نزیکەی یەک ملیۆن دەنکە حەبی لە قەزای سەیدسادق راگەیاند، لەگەڵ دەستگیرکردنی دوو تۆمەتبار پەیوەست بەو حەبانەوە.

Salim Xemexan  | 16.11.2017 - نوێکردنەوە : 17.11.2017
شارەزوور.. دەستبەسەرداگرتنی نزیکەی یەک ملیۆن حەبی ترامادۆڵ

As Sulaymaniyah

ھەڵەبجە – AA

بە گوێرەی راگەیەنراوێکی بەشی راگەیاندن و پەیوەندیەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور کە وێنەیەکی دراوەتە ئاژانسی ئانادۆڵۆ، رۆژی ١٠ی ئەم مانگە دەست بەسەر ئەو حەبانەدا گیراوە. لە راگەیەنراوەکەدا ھاتووە "لە ‌چوارچێوەی ھەوڵی ھێزەکانمان بۆ رووبەڕووبوونەوەی دیاردە دزێوو نەخوازراوەکان، ھیزەکانمان لە یاریدەدەریەتی ئاسایشی سەیدسادق لە ‌بەرواری (١٠/١١/٢٠١٧)دا لەناو قەزای سەیدسادق-دا توانیان دەستبگرن بەسەر بڕی نۆ ھەزار و ٥٩٧ پاکەت حەب لە جۆری (ترامادۆڵ) کە دەکاتە نۆ سەد ٥٩ هەزار ٧٠٠ دەنکە حەب کە لەناو ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان پاترۆڵدا بووە".

لە راگەیەنراوەکەدا ھەروەھا ھاتووە "بۆ ئەو مەبەستەش بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی شارەزوور و بە پێی ماددەی ١٤ی مخدرات دوو تۆمەتبار بە ناوەکانی (د . ن . ع) و (س . ع . ڕ) دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوەی زیاتریش بەردەوامە".

بەگوێرەی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور لەماوەی ئەمساڵدا، دەستگیراوە بەسەر نزیکەی شەش ملیۆن دەنکە حەبی ترامادۆڵ و ھەشت کەسیش پەیوەست بە دۆسیەی ئەو حەبانەوە دەستگیرکراون و فەرمانی دەستگیرکردنیش بۆ ژمارەیەک کەسی تر دەرچووە.




بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın