جيهان, ئابووری

لێدوانی سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی بوودجەی کاتییەوە

- دوای تێپەڕاندنی پرۆژەیاسای بوودجەی کاتیی لە ئەنجوومەنی پیران، کۆشکی سپی بە ناوی سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپەوە راگەیەنراوێکی کورتی بڵاو کردەوە.

Gülbin Yıldırım, Rewa Mahmut Hasan  | 23.01.2018 - نوێکردنەوە : 24.01.2018
لێدوانی سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی بوودجەی کاتییەوە

Washington DC

واشنتۆن - AA

دوای تێپەڕاندنی پرۆژەیاسای بوودجەی کاتیی لە ئەنجوومەنی پیران، کۆشکی سپی بە ناوی سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپەوە راگەیەنراوێکی کورتی بڵاو کردەوە.

لە راگەیەنراوەکەدا ترەمپ دەڵێت، "دڵخۆشم بەوەی کە دیموکراتەکانی کۆنگرێس لە هەڵەکانیان پەشیمان بوونەتەوە و رازیبوون بە دابینکردنی دارایی و دڵنیایی بۆ منداڵانی بێ سەرپەرشت و تیمەکانی فریاکەوتنی خێرا و سوپا و ئاسایشی سنوور. هەموو کاتێک گوتومە، هەرکاتێک بوودجەی حکوومەتی فیدرالی دابین کرا، ئیدارەکەم هەوڵی چارەسەرکردنی نادادپەروەریی و کۆچی نایاسایی دەدات. رێککەوتنێکی کۆچبەریی دوور مەودا تەنها بە مەرجێک دەکەین کە بۆ وڵاتمان باش بێت".

بە هۆی رێکنەکەوتنی دیموکراتەکان و کۆمارییەکان لەسەر بوودجە لە ٢٠ی کانوونی دووەم، بەشێک لە حکوومەتی ئیدارەی ئەمریکیا داخرا، بۆ کردنەوەی جارێکی تری حکوومەت، پێویستە لە ئەنجوومەنی نوێنەران، رەزامەندی نیشان بدرێت لەسەر بوودجەی کاتیی.

سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران، پاول ریان کاتژمێر ١٦:٣٠ بە کاتی واشنتۆن پلانی دانا کە کۆبوونەوەکە دەست پێ بکات.

چوارەمین پرۆژە یاسای بوودجەی کاتیی کە دەسەڵات دەداتە حکوومەتی فیدرالی تا هەشتی شوبات خەرجییەکانی بکات، دوای تێپەڕینی بە ئەنجوومەنی نوێنەراندا بە واژووکردنی سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

ئەمە یەکەمجارە حکوومەتی فیدرالی دادەخرێت لەکاتێکدا ئەنجوومەنی پیران و ئەنجوومەنی نوێنەران و کۆشکی سپیش لەدەست یەک پارتدایە و بەمەش دوای سێ رۆژ و لە ٢٣ی کانوونی دووەمدا جارێکی تر دەکرێتەوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın