ئابووری

لە دیاربەکر پارکی برایەتی دروست دەکرێت

- بەڕێوەبەری پارک و باخچەکانی دیاربەکر، سەعید کڵچ: "ئامانج لە دروستکردنی ئەو پارکە دروستکردنی ناوچەیەکی خۆش و دڵگیرە لە رووی کۆمەڵایەتی و کولتووری و وەرزشەوە بۆ هەموو لایەک .

Ömer Yasin Ergin, Rewa Mahmut Hasan  | 23.09.2017 - نوێکردنەوە : 24.09.2017
لە دیاربەکر پارکی برایەتی دروست دەکرێت

Diyarbakir

دیاربەکر- AA

بە مەبەستی زیاتر سەوزکردنی شاری دیاربەکر، لەسەر رووبەڕی ٤٠ هەزار مەتردووجا، پارکێکی گەورە دروست دەکرێت و لە ئێستادا چەندین شۆفڵ و حەفارە سەرقاڵی کاری هەڵکەندن و پاشان پرۆژەی ئاودێری و کارەبا و ئاوەڕۆ و ئینتەرنێتی بۆ رادەکێشن.

پارکەکە چەندین شوێنی تایبەت بە وەرزش، یاری منداڵان، پیاسەکردن و لێخوڕینی پاسکیلی دەبێت و لەسەر ئەو رووبەرو سێ هەزار و ٢٣٠ دار دەڕوێنرێن.

بڕیارە پرۆژەکە لە مانگی ئایاری داهاتوودا تەواو بێت.

بەڕێوەبەری پارک و باخچەکانی دیاربەکر، سەعید کڵچ ئاماژەی بەوەدا کە ئامانج لە دروستکردنی ئەو پارکە دروستکردنی ناوچەیەکی خۆش و دڵگیرە لە رووی کۆمەڵایەتی و کولتووری و وەرزشەوە بۆ هەموو لایەک، هاوکات بەدەستهێنانی رێژەیەکی زۆرتری سەوزایی.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın