نرخی نه‌وتی خاوی برێنت 63 دۆلار و 40 سه‌نته
Ankara
ئه‌نقه‌ره - AA
نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت به 63 دۆلار و 40 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت. دوێنێ له كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕدا، نرخی نه‌وتی برێنت 63 دۆلار و 20 سه‌نت بوو، هه‌مان رۆژ نرخه‌كه‌ی گه‌یشته 63 دۆلار و 54 سه‌نت.
به‌یانی ئه‌مڕۆش به 63 دۆلار و 33 سه‌نت ده‌ستی پێكرد و، كاتژمێر 09:30 خوله‌ك به‌ڕێژه‌ی سه‌دا 0.01 به‌رزبوویه‌وه و به 63 دۆلار و 40 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.
له هه‌مان كاتدا نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی جۆری تێكساس به 58 دۆلار و 44 سه‌نت كڕیاری هه‌یه.
شاره‌زایان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی خواست له‌سه‌ر نه‌وت له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا، نرخه‌كه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی ئاسۆیی ده‌مێنێته‌وه.
هاوكات زیادكردنی به‌رهه‌می نه‌وتی خاوی رۆژانه به بڕی 13 هه‌زار به‌رمیل، هاوكاره بۆ هێشتنه‌وه نرخه‌كه له سنووی 63 دۆلاردا.
هه‌وره‌ها شاره‌زایان ئه‌وه‌شیان خسته‌ڕوو كه نرخی نه‌وتی برێنت له‌رووی ته‌كنیكییه‌وه له‌نێوان 63 دۆلار و 49 سه‌نت بۆ 63 دۆلار و 57 سه‌نت ده‌مێنێته‌وه و، ره‌نگه وه‌ك پشتیوانی ناوچه نرخه‌كه‌ی بگاته نێوان 63 دۆلار و 33 سه‌نت بۆ 63 دۆلار و41 سه‌نت.