ئابووری

"هیچ پاساوێك نییە بۆ درێژنەكردنەوەی رێككەوتنی كەمكردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت"

- وەزیری نەوتی بەحرێن، محەمەد بن خەلیفە ئالخەلیفە: "هیچ پاساوێك نییە بۆ درێژنەكردنەوەی رێككەوتنی كەمكردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت ".

Zana Natık Kerem  | 14.11.2017 - نوێکردنەوە : 15.11.2017
"هیچ پاساوێك نییە بۆ درێژنەكردنەوەی رێككەوتنی كەمكردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت"

Abu Dhabi

ئەبو زەبی ــ AA

وەزیری نەوتی بەحرێن، محەمەد بن خەلیفە ئالخەلیفە رایگەیاند كە هیچ پاساوێك نییە بۆ درێژنەكردنەوەی رێككەوتنی كەمكردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت لە كۆبوونەوەی وڵاتانی ئەندام لە رێكخراوی ئۆپێك كە لە كۆتایی ئەم مانگە بەڕێوەدەچێت.

لە پەراوێزی كۆنگرەی ئەبو زەبی بۆ پترۆڵ (ئەدەیبیك) كە لە شاری ئەبو زەبی پایتەختی ئیمارات بەڕێوەدەچێت، محەمەد بن خەلیفە ئال خەلیفە گوتی: "هیچ پاساوێك نییە بۆ درێژنەكردنەوەی رێككەوتنی كەمكرنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت لە كۆبوونەوەكەی داهاتووی ئۆپێك".

لە كۆتایی ئەم مانگەدا وڵاتانی ئەندام لە رێكخراوی ئۆپێك لە شاری ڤیەننای پایتەختی نەمسا كۆدەبنەوە و دەرئەنجامەكانی رێككەوتنی كەمكردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت تاوتوێ‌ دەكەن و هەروەها بڕیار لەسەر درێژكردنەوە یان درێژنەكردنەوەی رێككەوتنەكە دەدەن.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın