ئابووری

"وەزارەتی دارایی پێداچوونەوە بەسیستەمی پاشكەوتی مووچە دەكات"

گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، سەفین دزەیی: "وەزارەتی دارایی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پێداچوونە بەسیستەمی پاشكەوتی مووچە دەكات".

Zana Natık Kerem  | 22.02.2017 - نوێکردنەوە : 24.02.2017
"وەزارەتی دارایی پێداچوونەوە بەسیستەمی پاشكەوتی مووچە دەكات"

Arbil

هەولێر ــ AA

گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، سەفین دزەیی رایگەیاند كە بەپێی داهاتەكان، وەزارەتی دارایی حكوومەتی هەرێمی كوردستان خەریكی پێداوچوونەوەیە بەسیستەمی پاشكەوتی مووچە.

لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا سەفین دزەیی گوتی: "لە ئێستادا وەزارەتی دارایی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەپێی داهاتەكان سەرقالی ئەوەیە كە چۆن و بەپێی داهاتەكان پێداچوونە بەسیستەمی مووچەی فەرمانبەراندا بكات بەڵام ئەو بابەتە تەنها دیراسە كراوە و هێشتا هیچ بڕیارێك لەبارەیەوە نەدراوە".

سەفین دزەیی گوتیشی: "وەزارەتی دارایی و لایەنە پەیوەندیدارەكان خەریكی ئامادەكردنی پلانێكن بۆ پێداچوونەوە بەپاشەكەوتی مووچە و هەر بڕیارێكیش بدرێت بێ‌ گومان هەوڵدەدرێت لە بەرژەوەندی فەرمانبەراندا بێت".

سەفین دزەیی روونیشیكردەوە كە پێداوچوونەوەكە لەسەر سێ خاڵ دەبێت، یەكەمیان ئەو داهاتەی كە حكوومەت دەستیدەكەوێت دووەم كاتی گەیشتنی داهاتەكە و سێیەمیشی ئەو پێشنیازانەی كە وەزارەتی دارایی و لیژنەكان بۆ پێداچوونەوە بەسیستەمی پاشكەوتی مووچە پێشكەشی ئەنجوومەنی وەزیرانی دەكەن.

گوتیشی: "حكوومەت هەرێمی كوردستان هیوای وایە مووچە لەكاتی خۆیدا بدرێتە فەرمانبەران، ئەوەی تائێستاش كراوە بەخواستی حكوومەت نەبووە و بەناچاری بووە".

گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاماژەی بەوەشدا كە بڕیارە شاندێكی سیاسی و حكوومی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا بكەن، بەڵام هێشتا كاتی سەرانەكەدا دیاری نەكراوە، چونكە ئێستا حكوومەتی عێراق سەرقاڵی كۆنتڕۆڵكردنەوەی مووسڵە و هەروەها پێویستە بۆ گفتوگۆكان كەشوهەوایەكی گونجاو لەبار هەبێت.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن