"ئه‌و به‌دیلانه‌ی له‌بری ریفراندۆم هه‌بوون دڵخۆشكه‌رنه‌بوون"
سه‌ڵاحه‌دین محەمەد به‌هائه‌دین له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا رایگه‌یاند ئه‌و به‌دیلانه‌ی له بری ریفراندۆم خراونه‌ته پێش ده‌ستی سه‌ركردایه‌تی كوردستان دڵخۆشكه‌رنه‌بوون، ده‌شڵێت به‌داخه‌وه ئه‌وانه‌شی به‌دۆستی خۆمانمان ده‌زانی هه‌ڕه‌شه ده‌كه‌ن".
Arbil
سه‌ڵاحه‌دین به‌هائه‌دین ده‌ڵێت نابێت ئه‌وانه‌ی به‌نه‌خێر ده‌نگ ده‌ده‌ن به خائین سه‌یر بكرێن یان به‌كه‌م ته‌ماشا بكرێن.
ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان، سه‌ڵاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا كه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له باره‌گای ئه‌نجوومه‌نی جێبه‌جێ كردنی حزبه‌كه‌ی له شاری هه‌ولێر به‌ستی تیشكی خسته سه‌ر دوایین ره‌وشه‌كانی به‌رده‌ست له‌هه‌رێمی كوردستان و به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته به پرسی ریفراندۆم كه بڕیار وایه سبه‌ینێ له هه‌رێمی كوردستان و ناوچه کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان به‌ڕێوه‌بچێت.
به‌هائه‌دین له‌وباره‌یه‌وه له‌به‌رده‌م كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن كه ئاژانسی ئانادۆڵوش له‌وێ ئاماده‌بوو رایگه‌یاند" ئه‌مرۆ له پێشوازی رۆژێكی گرنگی گه‌لی كوردستانداین، سبه‌ینێ ئه‌و رۆژه‌یه كه ساڵانێكی زۆره گه‌لی ئێمه چاوه‌ڕێی ده‌كات به‌ده‌ستی خۆی چاره‌نووسی خۆی دیاری بكات و باسی خۆی بكات و كه‌س كوێخایه‌تی بكات و خۆی مافی خۆی بنووسێت و سه‌ربه‌خۆیی خۆی دیاری بكات".
هه‌روه‌ها گوتیشی "100 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر گه‌لی كوردستان دابه‌شكرا و كوردستان به‌سه‌ر چه‌ند وڵاتێك دابه‌شكرا و لكێنرایین به‌و وڵاتانه‌وه به‌تایبه‌ت باشوور كه ویلایه‌تی مووسڵ بوو و لكێنرا به عێراقه‌وه له‌ساڵی 1921، به‌ڵام به‌مه‌رج بوو، مه‌رجی ئه‌وه‌ی گه‌لی كوردستان مافه‌كانی پارێزراو بێت، پاشان حكوومه‌ته‌كانی عێراق یه‌ك به‌دوای یه‌ك نه‌یانتوانی ئه‌و مه‌رجه به‌جێ بهێنین و بووه هۆی ئه‌وه‌ی له‌سه‌ره‌تای ئه‌و حكوومه‌ته نیشتمانییه‌وه كه له 1921 دروست بوو شۆڕش و راپه‌ڕین له‌سه‌ر ئاستی تاك و عه‌شایه‌ر و بزاڤ و بزووتنه‌وه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان له‌شۆڕشی ئه‌یلوول و شۆڕشی نوێ و ئه‌وانی تره‌وه تا گه‌یشتینه ئه‌وه‌ی كه كه‌س له‌گه‌ڵ دوژمنیش نایكات حكوومه‌ته‌كان به‌تایبه‌ت به‌عس كیمیاباران و جینۆساید له‌دژی گه‌لی كوردستان بیكات".
له‌درێژه‌ی قسه‌كانیدا بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن گوتی" له 2003 دڵمان خۆش بوو عێراق ده‌گۆڕێت و عێراقمان بونیادنایه‌وه، ئه‌و كولتوور و عه‌قڵییه‌ته‌ی حوكمڕانی عێراق ده‌كات نه‌یتوانی ئامانجه‌كانی گه‌لی ئێمه به‌دی بهێنێت، بۆیه له‌پێش دۆخێكداین له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی سرووشتییه و مافی چاره‌ی خۆنووسین بۆ هه‌موو میلله‌تێك مافی سرووشتی خۆیه‌تی، به‌ڵام گه‌لی ئێمه سه‌پێنراوه به‌سه‌ریدا شتێكی تر بكات".
سه‌ڵاحه‌دین به‌هائه‌دین له‌درێژه‌ی قسه‌كانیدا راشیگه‌یاند "ده‌بوایه ریفراندۆم به‌هه‌قێكی سرووشتی سه‌یر بكرابا و به مافێكی ئاسایی بخوێندرابایه‌وه، به‌ڵام ته‌نانه‌ت خه‌ڵكی ده‌وورووبه‌ر و ئه‌وانه‌شی ئێمه به‌دۆستی خۆمانمان ده‌زانی لێمان تێناگه‌ن و جاری وا هه‌یه نه‌سیحه‌ت و هه‌ڕه‌شه‌ش ده‌كه‌ن".
ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له‌و كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌دا هاوكات تیشكی خسته سه‌ر چه‌ند پرسێكی گرنگ و گوتی "هیچ له‌و گله‌ییانه‌ی هه‌ن نابنه پاساو بۆ فه‌رامۆشكردن یان به‌كه‌م سه‌یركردنی ئه‌و پرۆسه‌ی سه‌ربه‌خۆیی و ریفراندۆمه‌ی هه‌یه، سه‌ربه‌خۆیی پرسێكی هه‌ق و دادپه‌روه‌رییه و كه‌س دوو دڵ نییه تێیدا، به‌ڵام ره‌نگه كه‌سێك یان لایه‌نێك یان هه‌ر هاووڵاتییەكی تر بۆی هه‌یه ره‌خنه‌ی لێ بگرێت یان له‌گه‌ڵی نه‌بێت له‌به‌ر كاته‌كه‌ی یان هه‌ر شتێكی تر نابێت تۆمه‌تی خائین و به‌كه‌م سه‌یر كردنی ئه‌وانه‌ی ده‌نگی نه‌خێر به‌كارده‌هێنن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێیمان باشه خه‌ڵكی كوردستان ئه‌و تێبینییانه‌ی له‌سه‌ر ئه‌دا و ورده‌كاریی دۆخی سیاسی و ئیداری و ئابوورییمان وه‌لا بنێت و به به‌ڵێ ده‌نگ بۆ ئه‌و پڕۆسه‌یه بدات و پرسی سه‌ربه‌خۆیی جیابكاته‌وه له‌و مه‌سه‌لانه".
ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان گوتیشی: "داواكارم هه‌موو هێزه سیاسییه‌كان ئه‌گه‌ر گله‌ییه‌كیان هه‌یه یان بۆیان نه‌كراوه به‌شداریی پڕۆسه و میكانیزمه‌كانی ریفراندۆم بن، له مه‌سه‌له‌ی ده‌نگداندا درێغی نه‌كه‌ن و به به‌ڵێ ده‌نگ بۆ ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی بده‌ن، چونكه ئه‌وه خزمه‌ت به‌هه‌موومان ده‌كات، ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ گله‌ییمان له‌یه‌كتر هه‌یه ئه‌وا سبه‌ی ئاشت ده‌بینه‌وه و ئه‌و شتانه له كیسمان ده‌چێت، هه‌روه‌ها ده‌بێته جۆرێك له گرێ له دڵماندا كه نه‌ماتوانیبێت له‌كاتی خۆیدا ئه‌ركی خۆمان به‌جێ بگه‌یه‌نین، بۆیه هیوادارم هێزه سیاسییه‌كان و هه‌موو هاوڵاتییان پێكه‌وه به‌ڵێ بۆ سه‌ربه‌خۆیی بكه‌ین".
ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی له درێژه‌ی قسه‌كانیدا باسی له كێشه‌كانی چه‌ند رۆژی رابردوو به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر كه‌ركووك و جیاوازییه‌كانی به‌شێك له یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌گه‌ڵ حزبه‌كه‌یان و حزبه‌كانی دیكه له‌باره‌ی ریفراندۆمه‌وه و رایگه‌یاند "كه‌ركووك شارێكی كوردستانییه، پێكهاته‌ی زۆری تێدایه جگه له‌كه‌ركووك، سه‌یر نییه هه‌ندێك كێشه و گرفتی هه‌بێت، له‌باره‌ی ئه‌و كێشانه‌شه‌وه هێزه سیاسییه‌كان رای جیاوازییان له‌سه‌ر بێت، ئێستا ئه‌نجوومه‌نی باڵای ریفراندۆم ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ هێزه سیاسییه‌كانی كه‌ركووك و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك و پارێزگاری كه‌ركووك كۆبوونه‌ته‌وه و به‌ره‌و ئه‌وه‌چوون له كه‌ركووكیش راپرسی بكرێت، ئه‌وه یه‌كلایی كراوه‌ته‌وه و شتێكی تری تێدا نییه، ره‌نگه كه‌سێكیش هه‌بێت پێی ناخۆش بێت یان رازی نه‌بێت، به‌ڵام مه‌سه‌له‌كه گه‌ڕانه‌وه تێیدا ئاسان نییه و ئه‌سڵی مه‌سه‌له‌كه ئه‌وه‌یه له‌وێ بكرێت".
سه‌باره‌ت به‌و لایه‌نه سیاسییانه‌ی نێوخۆی هه‌رێمی كوردستان كه هێشتا هه‌ڵوێستییان له‌سه‌ر ریفراندۆم ده‌رنه‌بڕیوه یان به‌نه‌خێر بۆ ئه‌و پرۆسه‌یه ده‌نگ ده‌ده‌ن، ناوبراو روونی كرده‌وه "مافی خۆیانه هه‌ر چۆن گوزارشت بكه‌ن، به‌ڵام سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بۆ هه‌موومانه، كوردستان ماڵی كه‌سێك یان حزبێك نییه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بڵێی تۆ چۆنت ده‌وێ من نامه‌وێ ئه‌وه ئیتر ئه‌و پرسه ده‌كه‌یت به موڵكی كه‌سێك، بۆیه ده‌نگدان بۆ سه‌ربه‌خۆیی له ریفراندۆم ده‌نگدان نییه بۆ لایه‌نێك و هێشتا كات ماوه و ئومێده‌وارین كه برایان له كۆمه‌ڵی ئیسلامی و گۆڕان بڕیارێكی دڵخۆشكه‌ر له‌مباره‌یه‌وه بده‌ن و هاووڵاتییان و گه‌لی كوردستان دڵخۆش بكه‌ن و پێكه‌وه هاوریز و هاوده‌نگ بین له‌و پڕۆسه‌یه".
له‌باره‌ی به‌دیله‌كانی وڵاتانی ئه‌مریكا و فه‌ڕه‌نسا و به‌ریتانیا و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له بری ریفراندۆم گوتی "ئه‌وه‌ی لێره بگوترێت ئه‌و به‌دیلانه جۆراوجۆربوون و پێشنیاز بوون و شتێكی مسۆگه‌ر نه‌بوو، ئیتر زیاد و كه‌م بكرێت، ئه‌و چه‌ند رۆژه سه‌رقاڵی ئه‌وه‌بوون، هه‌م كاته‌كه به‌شی نه‌كرد، هه‌م پێشنیازه‌كان ئه‌وه‌نده دڵخۆشكه‌ر نه‌بوون كه له‌سه‌ری بوه‌ستیین، پێشینه‌ی وڵاتانیش یارمه‌تی نادات به‌دیارییانه‌وه بوه‌ستین، چونكه قسه‌یه‌ك ده‌كات ده‌یه‌وێت وه‌زعه‌كه به‌ڕێ بكات یان شتێك بكات، یان له شوێنێكی تر قسه‌یه‌كی تر ده‌كات به نه‌تیجه قسه‌كان ده‌كات و كاته‌كه‌ت ده‌كوژێت بێ ئه‌وه‌ی شتێكت له‌ده‌ستدا بێت، پێشم وایه وڵاتانی دراوسێ به‌ره‌حه‌مترن، چونكه تێكه‌ڵی و هاوبه‌شی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیش هه‌یه، بۆیه وڵاتانی دراوسێ ئه‌گه‌ر مامه‌ڵه‌یان توندیش بێت له نه‌تیجه‌دا ئاسانتره".
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا سه‌ڵاحه‌دین به‌هائه‌دین گوتیشی "دوای ریفراندۆم له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ قسه ده‌كه‌ین و له‌گه‌ڵ به‌غداش به‌رده‌وام ده‌بین، هه‌رچه‌نده دوێنێ ئه‌وان به شاندی ئێمه‌یان گوتبوو قسه‌كه‌تان له‌گه‌ڵ ناكه‌ین تا ریفراندۆم دوانه‌خه‌ن، به‌ڵام ئه‌وه‌ش دوای چاك ده‌بێته‌وه".
هه‌روه‌ها گوتیشی "ریفراندۆم ده‌كرێت، هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كان كراوه، حزبه سیاسیه‌كان و لێژنەی باڵای ریفراندۆم ده‌ڵێت ده‌كرێت، ئیتر كێ هه‌یه بیڵێ نه‌كرێت، ره‌نگه له‌هه‌ندێك شوێن كێشه دروست بێت ده‌بێت چاره‌سه‌ر بكرێت، ئه‌وه‌ی ده‌گوترێت ئه‌م پڕۆسه‌یه كه‌سی و حزبییه ئه‌وا ئه‌م نه‌خۆشییه كۆنه به‌داخه‌وه، هه‌رچی بكه‌ین یان ده‌بێت كه‌سێك بیكات یان حزبێك عه‌له‌مداری بكات، ئه‌و كاته‌ش هه‌مان شت دروست ده‌بێت، به‌ڵام ئیتر هه‌یه ده‌ڵێت ئه‌م شته به قازانجی ئه‌و ته‌واو ده‌بێت یان ئه‌و حزبه، ئه‌گه‌ر ئه‌ویش بیكات ئه‌وی تر وا ده‌ڵێت، بۆیه ده‌بێت بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ئه‌سلی مه‌سه‌له‌كه و هه‌ركه‌س وه‌كو مافێكی ئه‌م گه‌له بیكات ده‌ستی خۆش بێت و تۆ بچۆ له‌گه‌ڵی، بۆیه مه‌سه‌له‌كه حزبی و كه‌سی نییه، به‌ڵام به‌وشێوازه مامه‌ڵه‌كردنه‌ی هه‌ندێك وای لێ ده‌كه‌ن بیكه‌ن به كه‌سی و به‌حزبی بۆ ئه‌و به‌رامبه‌ره‌ی كه حه‌زییان لێ نییه بیكات".
ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له‌درێژه‌ی قسه‌كانیدا بۆ راگه‌یاندنه‌كان رایگه‌یاند "نه‌مبیستووه كاك مه‌سعود داوای له حزبه‌كان كردبێت نامه‌ی بۆ بنووسن تا ریفراندۆم دوابخات، به‌ڵام قسه‌یه‌ك هه‌بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی یه‌كێتی په‌شیمانه له ریفراندۆم، دوای گوترا یه‌كێتی له ریفراندۆم له كه‌ركوك په‌شیمانه، بۆیه ره‌نگه پێیگوتبێتن به نووسراو شتێك بنووسن، به‌ڵام باوه‌ڕیشم نییه شتێكی وا هه‌بێت".
له‌باره‌ی سنوورداخستنی وڵاتانیشه‌وه گوتی" ده‌بێـت خۆڕاگربین و نابێت بێ منه‌ت بیین له وڵاتانی دراوسێ وه‌كو توركیا و ئێران، نابێت چاوه‌ڕوانی ئه‌وان بیین بڵێین فه‌رموو ریفراندۆم بكه‌ن، به‌ڵام ئیشائه‌ڵڵا ئه‌و سنوور داخستنه ئه‌وه‌نده ناخایه‌نێت و كاریگه‌ریی كه‌م ده‌بێت".
سه‌باره‌ت به حوكمڕانیی له عێراق له‌دوای ساڵی 2003ه‌وه له وه‌ڵامی پرسیارێكی ئاژانسی ئانادۆڵو سه‌ڵاحه‌دین به‌هائه‌دین روونی كرده‌وه" ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر میلله‌تی كوردا له عێراق هاتووه به‌سه‌ر گه‌لی كورد له وڵاتانی تر نه‌هاتووه، كیمیابارانكردن و جینۆساید‌كردن به‌و شێوه‌یه، ره‌نگه له ئێران و له توركیا به‌شێوه‌یه‌ك هه‌بێت گوندێك یان چه‌ند ماڵێك بسووتێت، به‌ڵام به‌و شێوه‌یه‌ی عێراق نییه، شیعه و كورد پێشتر هاوخه‌بات بووین، پێكه‌وه زۆر شتمان كرد، زۆرێك له‌وانه‌ی ئێستا له‌حوكمڕانین له عێراق له كوردستان بوون، به‌ڵام به‌عزێك له هه‌ڵوێسته‌كانی ئێستایان په‌یوه‌ندیی به ئه‌جیندای تایفییه‌وه هه‌یه و به‌شێكی په‌یوه‌ندیی به موزایه‌ده‌ی خۆیانه‌وه هه‌یه و به كورد موزایه‌ده ده‌كه‌ن و كامییان زیاتر دژی كورد بێت ده‌نگی زیاتر ده‌هێنێت، به‌داخه‌وه وایان لێ كردووه، بۆیه شیعه وه‌كو مه‌سه‌له سیاسییه‌كه له‌عێراق شكستی هێناوه، حوكمڕانی شیعه له‌سه‌ر سكه‌ی خۆی لایداوه و ده‌بێت راست بكرێته‌وه، سه‌یری بكه چی له سونه و توركمان و مه‌سیحییه‌كان ده‌كات؟، بۆیه ده‌بێت ده‌ستكاری عه‌قڵییه‌تی سیاسیی خۆی بكات بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت ئیداره‌ی وڵات بكات".
هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به كۆبوونه‌وه‌ی ئەمشەوی بزووتنەوەی گۆڕانیش، ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان گوتی "ئومێده‌وارم بڕیارێكی باش بده‌ن له‌به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیان وه‌كو بزووتنه‌وه‌یه‌كی نیشتمانی، بێ گومان سه‌ربه‌خۆیی له‌لای بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی هه‌قێكی مه‌شروعه، ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵیا نه‌بوون له كۆمیته‌كه به‌هۆی ناكۆییه‌كانه‌وه بووه، بۆیه ئێمه ده‌ڵێن له پێش هه‌موو شت ده‌بێت ئاشته‌واویی ببێن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵوێستی جیاواز له‌سه‌ر بنه‌مای شه‌خسی و حزبی نه‌كه‌ین، ئومێد ده‌كه‌م گۆڕان ئه‌مشه‌و بڕیاری پۆزه‌تیڤ بدات".
به‌هائه‌دین سه‌باره‌ت به هه‌ڕه‌شه‌كان له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان گوتی" ناوچه‌كه بۆخۆی ئاگری تێدایه، ئه‌وه‌ی باس ده‌كرێت ئه‌وه‌یه ئه‌مه بكرێته پاساو بۆ ده‌ستوه‌ردان و هاتنه پێش، ئه‌گه‌ر نا هه‌رێمی كوردستان ناچێته سه‌ر كه‌س و هێرش ناكاته سه‌ر كه‌س، ئه‌گه‌ر هه‌یه شتێك رووبدات وه‌كو هێرشی سه‌ربازی، به‌ڵام ره‌نگه كه‌م بێت و ناتوانێت سه‌رتاسه‌ری بێت و به‌رده‌وام بێت، ره‌نگه وه‌كو خروقاتی كه‌م بێت، چونكه شه‌ری زۆر له‌ناوچه‌كه هه‌یه، عه‌قڵی سیاسی كوردی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌داین مه‌سه‌له‌ی خۆی له‌گه‌ڵ مه‌سه‌له‌ی خه‌ڵك جیابكه‌ینه‌وه، ئێمه شه‌ڕ به‌كه‌س نافرۆشین و نابێت به‌وانی تر بڵێین ئێران و توركیا و به‌غدا چیین، ئه‌مه نابێت".
سه‌باره‌ت به ئیسرائیل له پرسی جیابوونه‌وه‌ی كوردستان گوتی "ئیسرائیل پێی خۆشه ناوچه‌كه حاڵی ببێته حاڵی ئه‌و، ئه‌وه راست نییه ئێمه ئیسرائیلمان له پشت بێت له ریفراندۆم، چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ی ده‌ڵێن ئیسرائیلمان له‌پشته با بێت له‌پشتمان بێت نه‌ك ئیسرائیل، عه‌ره‌ب 22 ده‌وڵه‌تی هه‌یه هێشتا تێر ناخوات و رازی نییه له‌و پارچه بچكۆله‌یه‌ی ئێمه كه خاكی خۆشیان نییه، ئیسرائیل مه‌رامی خۆی له ناوچه‌كه هه‌یه".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن