700 خێزانی شه‌به‌ك ئاواره‌ی هه‌رێمی كوردستان بوون
نزیكه‌ی 700 خێزانی پێكهاته‌ی شه‌به‌ك له ده‌ستی چه‌كدارانی داعش هه‌ڵاتن و ئاواره‌ی هه‌رێمی كوردستان بوون و ئێوارەی ئه‌مڕۆ له كه‌مپی خازر كه نزیكه‌ی 45 كیلۆمه‌تر له شاری هه‌ولێره‌وه دووره جێگیر كران.
Ninawa
هه‌ولێر
به‌شێك له‌و ئاوارانه‌ی هاتبوون له پاڵ ئۆتۆمبیله‌كانییاندا سه‌رقاڵی تاشینی ئه‌و ریشه‌یان بوون كه به قسه‌ی خۆیان داعش به‌زۆر پێی دانابوون و ویستی خۆیانی له‌سه‌ر نه‌بووه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، نزیكه‌ی 700 خێزانی پێكهاته‌ی شه‌به‌ك له ده‌ستی چه‌كدارانی داعش هه‌ڵاتن و خۆیان گه‌یانده سنووره‌كانی هه‌رێمی كوردستان و له نزیك میحوه‌ری خازر كه 45 كیلۆمه‌تر له شاری هه‌ولێره‌وه دووره پێشوازی كران و هێزی پێشمه‌رگه ئه‌وانی له دوای پشكنین ره‌وانه‌ی كه‌مپی خازر كرد كه كه‌مپێكی نوێیه و بۆ ئاواره‌كان دروست كراوە.
حوسێن پیاوێكی ریش درێژی ماش و برنجی بوو ئه‌و كه‌مێك به شان و شه‌وكه‌وت له پاڵ ئۆتۆمبیله ئه‌ڵمانییه مۆدێل كۆنه‌كه‌ی كه ئاڵایه‌كی سپیی به‌سه‌ره‌وه بوو وه‌كو ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی سڤیله تا هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق و پێشمه‌رگه نه‌یپێكن زوو زوو ده‌ستی له ریشه‌كه‌ی ده‌دا و ده‌یگوت ئه‌مه چییه ئه‌مه به‌زۆر پێیان ده‌هێشته‌وه.
حوسێن پیاوێكی سه‌ر به پێكهاته‌ی شه‌به‌كه، ئه‌و ده‌یگوت "جگه‌ره‌م لێ حه‌رام بوو، ده‌چوومه ناو ژنه‌كانه‌وه و به هێواشی و بێ ئه‌وه‌ی كه‌س هه‌ستم پێ بكات له ماڵه‌كه‌ی خۆم به‌ته‌نها ده‌مكێشا، نه‌مده‌وێرا به ئاشكرا له حه‌وشه‌ی ماڵه‌كه‌م بیكێشم له ترسی ئه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش لێم نه‌ده‌ن و نه‌مكوژن، چونكه لای ئه‌وان حه‌رام بوو".
ئه‌و گوتیشی: "زۆر سته‌میان لێ كردین، هه‌رچی ناخۆش و نه‌هامه‌تی بوو به‌سه‌ریان هێناین، بارودۆخی ژیانمان له‌وپه‌ڕی خراپی بوو، ئێستا سوپاس بۆ خوا كه رزگارمان بوو له‌ده‌ستییان به‌ڵكو بچن و ئیدی قه‌د نه‌یه‌نه‌وه".
له‌ناو ئاواره‌كاندا چه‌ندین منداڵی ساوا و منداڵ هه‌بوون كه ته‌مه‌نییان زۆر كه‌م بوو، ئه‌مانیش وه‌كو گه‌وره‌كان سه‌رو و روویان ته‌واو تۆزاوی بووبوو به‌هۆی ئه‌و رێگه نا فه‌رمییانه‌ی ده‌یگرنه به‌ر بۆ هه‌ڵاتن له داعش، چونكه هه‌موو رێگه‌كان خۆڵن و ئۆتۆمبیله‌كانیشیان به زۆرینه كۆنن و دانه‌پۆشراون.
ژنه‌كانیشیان هێشتا به‌شێكیان په‌چه‌كانییان به‌ده‌موچاوه‌وه بوو، ئه‌وان به زۆرینه جلی ره‌شییان له‌به‌ردابوو چه‌ند ئافره‌تێكی كه‌م نه‌بێت، كه ئه‌مانیش له به‌ته‌مه‌نه‌كان بوون.
له‌دوای گه‌یشتنی ئه‌و ئاوارانه كه له گوندی تۆپزاوی سه‌ربه قه‌زای حه‌مدانییه بوون ئه‌م قه‌زایه ته‌نها هه‌شت كیلۆمه‌تر له شاری مووسڵ "پایته‌ختی خه‌لافه‌ته‌كه‌ی داعش"ه‌وه دووره هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له نزیك باره‌گای میحوه‌ری خازر كه ئه‌مه‌ی دوایی نزیك به 45 كیلۆمه‌تر له شاری هه‌ولێره‌وه دووره وه‌ریانگرتن و له پاش پشكنینی پیاوه‌كان و ئۆتۆمبیله‌كانییان ره‌وانه‌ی كه‌مپی خازر كران كه كه‌مپێكی نوێیه و له‌و نزیكه بونیادنراوه بۆ پێشوازیكردن له ئاواره‌كانی مووسڵ كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌گه‌ڵ كرده سه‌ربازییه‌كان ژماره‌ی ئه‌وان روو له زیاد بوون بكات.
هاوكات ئافره‌ت و منداڵه‌كانیش به پاسی تایبه‌ت گواسترانه‌وه بۆ هه‌مان كه‌مپی ئاماژه بۆ كرا‌و.
یه‌كێك له فه‌رمانده‌كانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له میحوه‌ری خازر، به‌ناوی موقه‌ده‌م كامه‌ران هه‌ورامی له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "ئه‌مڕۆ پێشوازییمان كرد له نزیكه‌ی 600 بۆ 700 خێزانی ئاواره كه له گوندی تۆپزاوه و گوندی دیكه‌شه‌وه هاتوون له قه‌زای حه‌مدانییه و دوای ئه‌وه‌ی ئاگاداركراینه‌وه ئیدی هه‌ڵساین به وه‌رگرتنییان و پشكنینییان بۆ دڵنیابوون له به‌ڕێوه‌چوونی رێوشوێنه ئه‌منییه‌كان و ده‌یگوزێرێنه‌وه بۆ كه‌مپی خازر كه بۆ ئاواره‌كان له‌م ناوچه‌یه بونیادنراوه".
به‌شێك له ئاواره‌كانی شه‌به‌ك له‌گه‌ڵ گه‌یشتنییان به سنووری پێشمه‌رگه مه‌كینه‌ی ته‌راشه‌كانییان ده‌ست دابوویه و ریشی یه‌كتریان ده‌تاشی، به سیما و قسه‌كانیشیاندا وا ده‌رده‌كه‌وت ئه‌و ریشانه بۆ داعش دانرابوون و به زۆر پێیان كرابوو، یه‌كێك له‌و پیره‌مێردانه‌ی له‌لایه‌ن گه‌نجێكی نزیكییه‌وه ریشی ده‌تاشی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "ئه‌م ریشه به زۆر پێمان دانراوه، ئه‌گه‌ر نا ئێمه تاقه‌تی ئه‌مه‌مان نییه، به‌ڵام ئه‌وان ئه‌گه‌ر داماننه‌نابا ده‌یانكوشتین و ده‌یانگوت ئێوه دژایه‌تییمان ده‌كه‌ن".
هه‌رێمی كوردستان یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین ده‌روازه‌كانی وه‌رگرتنی ئه‌و ئاوارانه‌ی به‌هۆی شه‌ڕه‌كانی سوپای عێراق و هێزه‌كانی ئه‌منییه‌كانی و پێشمه‌رگه‌شه‌وه له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی داعش هه‌ڵدێن، ئێستا له‌سه‌روو یەك ملیۆن و 500 هەزار ئاواره له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه كه نزیكه‌ی نیوه‌ی ئه‌و ئاوارانه‌یه كه له‌هه‌موو عێراقدا له‌ناوچه‌كانی خۆیان هه‌ڵاتوون، ئه‌وه‌ش بارگرانییه‌كی زۆری خستووه‌ته سه‌ر هه‌رێمی كوردستان له‌ڕووی ئه‌منی، ئابووری، خزمه‌تگوزاری، دارایی، به‌رپرسانی ئه‌م هه‌رێمه‌ش زوو زوو به‌گوێی رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیش ده‌چپێنن كه هه‌رچی زووه ئه‌وه بكه‌ن كه له‌سه‌ر شانییانه و هاوكاریی هه‌رێم بكه‌ن له‌ڕووی داراییه‌وه به‌تایبه‌ت.
شه‌به‌ك یه‌كێكن له پێكهاته‌كانی عێراق زۆرینه‌ی گونده‌كانییان ده‌كه‌وێته ده‌شتی نه‌ینه‌وا، ئه‌وان نزیك له 60 گوندییان هه‌یه، یه‌كێكن له‌و پێكهاتانه‌ی به‌شێكیان خۆیان به‌كورد ده‌زانن، وه ناوچه‌كانیشیان له‌دوای هێرشه‌كانی داعش و گرتنی مووسڵ له 10ی حوزه‌یرانی 2014 كه‌وته ده‌ستی چه‌كدارانی ئه‌و رێكخراوه و به‌شێكیان لێ كوژرا و به‌شێكشیان هێشتا بێ سه‌رو شوێنن.