شیکردنەوە

ئەردۆغان و مەی کۆبوونەوە

- سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە پەراوێزی "لووتکەی سەرکردەکانی G20" لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، تێرێزا مەی کۆبوونەوەیەکی دوو قۆڵی ئەنجامدا.

Abdullah Shukur  | 08.07.2017 - نوێکردنەوە : 08.07.2017
ئەردۆغان و مەی کۆبوونەوە

Ankara

ھامبورگ - AA

سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە پەراوێزی "لووتکەی سەرکردەکانی G20" لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، تێرێزا مەی کۆبوونەوەیەکی دوو قۆڵی ئەنجامدا.

کۆبوونەوە دوو قۆڵییەکانی سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە پەراوێزی لووتکەی سەرکردەکانی G20، لە شاری ھامبورگی وڵاتی ئەڵمانیا بەردەوامە.

ئەردۆغان لە دووەمین رۆژی لووتکەی سەرکردەکانی G20، لەگەڵ سەرۆکی رووسیا، ڤلادمیر پوتین بۆ ماوەی یەک کاتژمێر کۆبووەوە. پاشانیش بەشداری لە دانیشتنی سێیەمی لووتکەکە لە ژێر ناونیشانی "ھاوبەشی، کۆچ و تەندروستی بۆ ئەفریقا" کرد.

پاشانیش ئەردۆغان لەگەڵ سەرۆکی ئەرژەنتین، ماوریسیۆ ماکری و سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ کۆبووەوە.

لە کۆتایدا ئەردۆغان بەشداری لە دانیشتنی چوارەمی لووتکەکە لە ژێر ناونیشانی "بە دیجیتاڵیبوون، بەھێزکردنی ئافرەتان و دامەزراندن" کرد و لە دوای ئەمەش لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، تێرێزا مەی کۆبووەوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın