Washington DC
واشنتۆن
كاندیدی پارتی كۆماریخوازه‌كانی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ، كاندیدی پارتی دیموكراته‌كان، هیلاری كلینتۆنی تۆمه‌تبار كرد به‌وه‌ی كه هه‌وڵ ده‌دات به بڵاوكردنه‌وه‌ی راپرسی ساخته كاریگه‌ری له‌سه‌ر ده‌نگده‌ر دروست بكات.
تره‌مپ، له هه‌ژماری تایبەتی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و، تیایدا رایگه‌یاند: "له پێشبڕكێی سه‌رۆكایه‌تیدا پێش هیلاری كلینتۆنی كاندیدی دیموكراته‌كانه‌وه‌م. به‌ڵام ئه‌و راگه‌یاندنه‌ی له‌ژێر كاریگه‌ری ئه‌و پارته‌دایه، به راپرسی ساخته ده‌یه‌وێت ئه‌م دۆخه په‌رده‌پۆش بكات".
تره‌مپ كه نووسیویەتی "ئێمه له پێشه‌وه‌ین و راگه‌یاندن ئه‌وه نانووسێت. رێگه مه‌ده تۆ به شێت دابنێن" بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد كه ئه‌وه رۆڵی پارتی دیموكراته‌كانه.
هه‌روه‌ها تره‌مپ نووسیویەتی "له راستیدا چیرۆكی سه‌ره‌كی دیموكراته‌كان ئه‌وه‌یه كه راپرسی ساخته دروست ده‌كه‌ن و هه‌وڵ ده‌ده‌ن به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م ترمپ-دا دابنین"، ده‌شڵێت: "ئێمه ده‌یبه‌ینه‌وه".
ئه‌وه‌ی بووه‌ته جێی سه‌رنج ئه‌وه‌یه كه لێكدانه‌كانی تره‌مپ دوای ئه‌و راپرسیانه دێت، كه له‌م دواییانه‌دا بڵاوكراونه‌ته‌وه.
به‌پێی دواین راپرسی كه ABC News بڵاوی كردووه‌ته‌وه، تا دێت جیاوازی كلینتۆن له‌گه‌ڵ ترمپ زیاد ده‌بێت.
سه‌باره‌ت به ئه‌نجامی راپرسییه‌كه، كه جیاوازی كلینتۆن له‌گه‌ڵ تره‌مپی به %12 خستووه‌ته‌ڕوو، ئه‌وه نیشان ده‌دات كه ئه‌و گوته نه‌شیاوانه‌ی كاندیدی كۆماریخوازه‌كان تره‌مپ سه‌باره‌ت به ژنان گوتوویه‌تی، به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو كاریگه‌ری له‌سه‌ر بڕیاری ده‌نگده‌ران دروست كردووه.
هه‌روه‌ها به‌گوێره‌ی ئه‌و راپرسیانه‌ی كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی CNN ئه‌نجامی داوه، دۆخه‌كه زۆر جیاواز نییه. به‌پێی دواین راپرسی CNN، جیاوازی نێوان كلینتۆن و تره‌مپ له‌ده‌وروبه‌ری %9ه. رێژه‌ی ئه‌وانه‌ی پشتیوانی له كلینتۆن ده‌كه‌ن %48، ئه‌وانه‌شی پشتیوانی له تره‌مپ ده‌كه‌ن %39ه.
تره‌مپ، دوای سێهه‌مین دانیشتنی كراوه له‌گه‌ڵ كلینتۆن كه دواین دانیشتنیش بوو، له شاری دیلاویری ویلایه‌تی ئۆهایۆ، بانگی له پشتیوانانی كرد و رایگه‌یاند كه ئه‌نجامی هه‌لبژاردنه‌كه په‌سه‌ند ناكه‌ن.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن