Gaziantep
عه‌نتاب
سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌ردانی پارێزگای عه‌نتابی كرد.
ئه‌ردۆغان كه به مه‌به‌ستی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی شوێنی په‌لاماره‌كه‌ی عه‌نتاب، ئه‌نجامدانی چه‌ند سه‌ردانێك و به‌شداریكردن له كۆبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ریی "یه‌كێتی، پێكه‌وه‌ژیان و برایه‌تی"دا له مه‌یدانی دیموكراسیی 15ی ته‌مووزی شاره‌كه‌دا سه‌ردانی عه‌نتابی كردووه، پارێزگای شاره‌كه‌ی به‌سه‌ركرده‌وه و له‌به‌رده‌م بینای پارێزگادا به رێوڕه‌سمێكی سه‌ربازی له‌لایه‌ن پۆلیسه‌كانی پارێزگاوه پێشوازیی لێكرا.
دواتر ئه‌ردۆغان له‌گه‌ڵ پارێزگاری شاره‌كه عه‌لی یه‌رلی كایا كۆبووه‌وه و زانیاری لێوه‌رگرت.
وێڕای ئه‌مینه ئه‌ردۆغانی هاوسه‌ری، هه‌ریه‌ك له سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای توركیا خولوسی ئاكار، جێگری سه‌رۆكوه‌زیران مه‌همه‌ت شیمشه‌ك، وه‌زیری خێزان و سیاسه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی، وه‌زیری ناوخۆ ئه‌فكان ئالا، فه‌رمانده‌ی هێزه تایبه‌ته‌كانی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌ركانی سوپا جه‌نه‌راڵ زه‌كایی ئاكسه‌كاڵی، سكرتێری گشتیی ئاك پارتی عه‌بدولحه‌مید گوڵ، جێگرانی سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی مه‌هدی ئه‌كه‌ر و حه‌یاتی یازیجی، سه‌رۆكی شاره‌وانیی عه‌نتاب و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی دیكه یاوه‌ریی ئه‌ردۆغانیان كرد.
كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌ردۆغان له‌گه‌ڵ پارێزگاری عه‌نتابدا به‌داخراوی به‌ڕووی مێدیاكاندا به‌ڕێوه‌چوو، نزیكه‌ی كاتژمێرێكی خایاند.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن