هێزه‌كانی عێراق نیوه‌ی گه‌ڕه‌كی مه‌ئمون كۆنتڕۆڵ ده‌كه‌نه‌وه
هێزه‌كانی عێراق به‌رده‌وامن له پێشڕه‌وی كردن به‌ره‌و مۆڵگه و باره‌گاكانی داعش له رۆژئاوای شاری مووسڵ و له كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی یه‌كه‌مین گه‌ڕه‌كی به‌ره‌ی راستی شاره‌كه كه گه‌ڕه‌كی مه‌ئمونه نزیك ده‌بنه‌وه.....
Ninawa
هه‌ولێر
زانیارییه‌كانی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان باس له كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی نیوه‌ی گه‌ڕه‌كی یه‌كه‌می به‌ری راستی شاره‌كه له داعش ده‌كات.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی هێزه‌كانی پۆلیسی فیدڕاڵی به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی دژه تیرۆری عێراق له سێ قۆڵه‌وه هێرشییان بۆ سه‌ر مۆڵگه و شوێنه‌كانی ژێر ده‌ستی چه‌كدارانی داعش ده‌ستپێكرد دوای ئه‌وه‌ی به‌ته‌واوه‌تی چوونه نێو فڕۆكه‌خانه‌ی مووسڵه‌وه.
هێرشه‌كه به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ ده‌ستی پێكرد و له ئێستادا هێزه‌كانی عێراق چه‌ندین كیلۆمه‌تر له‌و دیوی فڕۆكه‌خانه‌كه‌وه به‌رامبه‌ر به چه‌كدارانی داعش وه‌ستاون و شه‌ڕ ده‌كه‌ن.
فڕۆكه‌خانه‌ی مووسڵ به‌ده‌یان پارچه به‌ردی كۆنكرێتی تێدا دانراوه و ژماره‌یه‌كی زۆر به‌ردی دیكه‌شی تێدا فڕێدراوه و زه‌ویی فڕۆكه‌خانه‌كه به‌ته‌واوه‌تی وێران بووه، جگه له رووخاندنی هه‌موو باڵه‌خانه‌كانی نێو فڕۆكه‌خانه‌كه.
ئه‌م پێشڕه‌وییه‌ی هێزه‌كانی عێراق به‌تایبه‌ت هێزه‌كانی پۆلیسی فیدڕاڵی و هێزه‌كانی دژه تیرۆر كه به‌هاوبه‌شی هێرش بۆ سه‌ر داعش ده‌به‌ن له‌كاتێكدا دێت 19ی ئه‌م مانگه سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق حه‌یده‌ر عه‌بادی ده‌ستپێكردنی قۆناغی دووه‌می ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی "قادمون یا نینوى"ی ده‌ستپێكرد پاش نزیكه‌ی مانگێك له كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ته‌واوی به‌ری راستی شاره‌كه كه له 17ی مانگی تشرینی دووه‌می ساڵی پار ده‌ستی پێكرد و عه‌بادی خۆشی رایگه‌یاند.
هێزه‌كانی عێراق له‌چه‌ندین شوێن له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی مووسڵ شوێنییان بۆ هاویشتنی هاوه‌نه‌كان ته‌رخانكردووه و ئه‌وان ده‌یانگوت ناهێڵن داعش فریای هیچ بكه‌وێت، له‌و لاشه‌وه كاتیۆشاكانییان ئه‌و شوێنانه‌ی بۆردومان ده‌كرد كه به‌وردی بۆیان دیاریكرابوو و شوێن و پێگه‌ی داعش بوون.
لێره تیمه‌كانی ئه‌ندازه‌ی سه‌ربازی رۆڵی گه‌وره له پاككردنه‌وه‌ی جاده و بانه‌كان ده‌بینن، هه‌روه‌ها تیمه‌كانی دیكه‌ش خه‌ریكی چاككردنی رێگه‌كانن بۆ ئه‌وه‌ی پێشڕه‌وییه‌كان به زووترین كات بكرێت، هه‌رچی فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی و عێراقیشه ئه‌وا له ئاسمانه‌وه به‌سه‌ختی چه‌كدارانی داعش ده‌كه‌نه ئامانج.
زانیارییه‌كانی هێزه عێراقییه‌كان باسیان له ته‌قاندنه‌وه‌ی 15 ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژكراو ده‌كرد كه پێنجییان به‌ته‌نها له گه‌ڕه‌كی مه‌ئمونه كه بۆ هێزه‌كانی عێراق به سه‌ره‌تا و گه‌ڕه‌كێكی ستراتیژی ده‌زانێت بۆ شكاندنی داعش كه به قسه‌ی ئه‌و هێزانه ئێستا 50 له‌سه‌دی له ژێر كۆنتڕۆڵی هێزه‌كانی عێراقدایه.
هه‌روه‌ها هێزه‌كانی ئه‌ندازه‌ی سه‌ربازی زیاتر له 75 بۆمبی چێنراوی هه‌ڵگرتووه‌ته‌وه یان ته‌قاندووه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا باس له كوشتنی ده‌یان چه‌كداری داعش ده‌كرێت.
ئه‌وه‌ی ئێستا ئه‌فسه‌ر و هێزه‌كانی عێراقی له‌گه‌ڵ پێشڕه‌وییه‌كان سه‌رقاڵ كردووه قه‌ناس به‌ده‌سته‌كانی داعش، ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژكراو، بۆمبی چێنراو، كه پتر داعش له به‌رده‌وامبوونی شه‌ڕه‌كه‌یدا كه بۆ سه‌ر پایته‌خته‌كه‌ی ده‌كرێت ده‌یانگرێته به‌ر.
دوای ئه‌وه‌ی داعش لای راستی شاره‌كه‌ی دۆڕاند ده‌ركردنی له ته‌واوی مووسڵ به سه‌ركه‌وتنی گه‌وره بۆ هێزه‌كانی عێراق داده‌نرێت.