توركيا

"ئەوەی بڕیار لە دژی ئێمە بەکاربهێنێت، ئێمەش بڕیار لە دژی بەکاردەهێنین"

سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەبارەت بە ڤیتۆکردنی نەمسا لەلایەن تورکیاوە لە ناتۆ رایگەیاند: "ئەوەی بڕیار لە دژی ئێمە بەکاربهێنێت، ئێمەش بڕیار لە دژی بەکاردەهێنین، رووداوەکان بەو شێوەیە سادەیە".

Abdullah Shukur  | 24.05.2017 - نوێکردنەوە : 25.05.2017
 "ئەوەی بڕیار لە دژی ئێمە بەکاربهێنێت، ئێمەش بڕیار لە دژی بەکاردەهێنین"

ئەنقەرە

سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتی: "پێویستە ھەموو کەسێک ئیتر ئەم راستییە بزانێت. تیرۆریزم تەنھا کێشەی یەک وڵات نییە، بەڵکو کێشەی گشت جیھانە. بابەتەکانی جیھانی پێویستە بە ھەماھەنگی جیھانی چارەسەر بکرێن. نابێت جیاکاری بکرێت بە گوتنی "ئەوە تیرۆریستی وڵاتی منە" و "ئەوە تیرۆریستی وڵاتی ئەوە". پێویستە بەسەر ئەمانە سەربکەوین. بابەتە جیھانییەکان تەنھا لەسەر رەھەندی جیھانی چارەسەر دەکرێن". 

سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان پێش سەردانەکەی بۆ بەلجیکا، لە فڕۆکەخانەی ئەسانبۆغا کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیی ئەنجامدا.

ئەردۆغان بەشداری لە کۆبوونەوەی سەرکۆمار و سەرۆکوەزیرانی وڵاتانی ئەندام لە ناتۆ لە شاری برۆکسڵ دەکات کە بڕیارە لە ٢٥ی ئەم مانگە ئەنجام بدرێت.

ئەردۆغان لەبارەی ھەڕەشەکانی تیرۆر لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و نیشتمانی گوتی: "ئەو ھەڕەشانە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و نیشتمانی دەکرێن، بە شێوەیەکی جددی ھەڕەشە لەسەر ئاسایشی ئێمەش دروست دەکات. پرسی تیرۆر لە نێو ئەم ھەڕەشانە ئێستا لە پێشینەیی گشت پرسەکانی دیکەدایە. بۆ سەرکەوتن بەسەر گشت ئەم کێشانە پێویستە ھەڵوێستی بەرقەرار و نەگۆڕ بنوێنرێت. بە تایبەتی ھاوپەیمانانی نێو ناتۆ پێویستە لە نێو ھەماھەنگی دابن و ھاوکاری یەکتر بکەن. ھێرشە تیرۆریستییەکانی ئەم چەند مانگەی دوایی لە سانت پیترسبورگ، ستۆکھۆڵم، پاریس و مانجستەر، ئەوەی نیشانی ئێمە دا کە تیرۆر بابەتێکی ناوچەیی نییە".

ئەردۆغان راشیگەیاند کە بابەتی تیرۆریزم تەنھا کێشەی وڵاتێک نییە و بەڵکو پەیوەندی بە گشت جیھان ھەیە. لەمبارەیەوە گوتی: "پێویستە ھەموو کەسێک ئیتر ئەم راستییە بزانێت. تیرۆریزم تەنھا کێشەی یەک وڵات نییە، بەڵکو کێشەی گشت جیھانە. بابەتەکانی جیھانی پێویستە لە نێو ھەماھەنگی جیھانی چارەسەر بکرێن. نابێت جیاکاری بکرێت بە گوتنی "ئەوە تیرۆریستی وڵاتی منە" و "ئەوە تیرۆریستی وڵاتی ئەوە". پێویستە بەسەر ئەمانە سەربکەوین. بابەتە جیھانییەکان تەنھا لەسەر رەھەندی جیھانی چارەسەر دەکرێن".

ئەردۆغان لە چوارچێوەی لووتکەکەدا لەگەڵ چەند بەپرسێکی باڵای وڵاتان، کۆبوونەوەی دووقۆڵی ئەنجام دەدات، ھاوکاتیش پێش دەستپێکردنی کۆبوونەوەکەی ناتۆ، بڕیارە لەگەڵ سەرۆکی ئەنجوومەنی یەکێتی ئەورووپا، دۆناڵد توسک و سەرۆکی کۆمسیۆنی یەکێتی ئەورووپا، یان کلاود جانکەر کۆببێتەوە.

سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەبارەت بە ڤیتۆکردنی نەمسا لەلایەن تورکیاوە لە ناتۆ رایگەیاند: "ئەوەی بڕیار لە دژی ئێمە بەکاربھێنێت، ئێمەش بڕیار لە دژی بەکاردەھێنین،رووداوەکان بەو شێوەیە سادەیە".

ئەردۆغان سەبارەت بە کشانەوەی سەربازانی ئەڵمانیا لە بنکەی سەربازی ئینجیرلیک گوتی: "سەبارەت بەو بابەتە ھیچ شتێکمان بەدەست نەگەیشتووە. ئێمە دەچینە ئوردەن و ناچین و ھیچ شتێک لەو بابەتە بۆ ئێمە نەھاتووە، تەنانەت ماوەیەک پێش ئێستا کابەردەستانی ئەڵمانیا روونکردنەوەیەکیان دا و تیایدا ئەو بانگەشانەیان رەت کردەوە لەو بارەیەوە. گریمان کارێکی لەو شێوەیەش ئەنجام بدەن بۆ ئێمە ئەوەندە گرنگ نییە. ئەگەر رۆیشتن ئێمەش پێیان دەڵێین خواتان لەگەڵ، ھەر ئەوەندەیە".

سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لەبارەی رێکخستنی ئەنجوومەنی ناوەندی بڕیار و بەڕێوەبردنی ئاک پارتی و ھەنگاوەکانی داھاتوو گوتی: "لە دوای گەشتەکەمان، ھەڵسەنگاندنی خۆمان دەکەین و ئەنجوومەنی ناوەندی بڕیار و بەڕێوەبردن رێکدەخەین. لە دوای ئەمەش، باس لە ھاویشتنی ھەنگاوی داھاتوو دەکەین. ھەروەکو لە گوتارەکەی نێو کۆنگرە ئاماژەم پێ کردبوو، لە کۆتایی مانگی شەش تا کۆتایی ئەمساڵ داوای نەخشە رێگایەک بۆ بەرێوەبردنی کارەکانمان لە گشت وەزیرەکان دەکەم".

سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لەبارەی بانگەشەکانی پاکنەکردنەوەی سیاسەت لە ئەندامانی رێکخراوی تیرۆریستی فەتۆ، رایگەیاند: "ئەوەی کە بانگەشەی ئەمە دەکات پێویست بە بەڵگەی بەرجەستە بسەلمێنێت. ھەمیشە گوتوومانە لە یاسا بنەمایەک بوونی ھەیە، داواکار پێویستە بانگەشەکەی خۆی بسەلمێنێت. ھەرکەسێک باسی زاواکەی سەرۆکی شارەوانی ئیستانبوڵ دەکات، ئەوا ئەم بابەتە پەیوەندی بە دادگاوە ھەیە. دادگا لەمبارەیەوە بڕیاری ئازادکردنی ئەو کەسەی بە مەرجی چاودێریکردن دەرکردووە. بەڵام بڕیاری ئازادکردنی یەکجاری بۆ دەرنەکردووە و قۆناغی دادگایکردنی بەردەوامە. بەم پێیەش ئەم پرسە پەیوەندی بە دادگاوە ھەیە. لە کاتێکدا کە ئەم کەسە ھیچ پۆستێک و بەرپرسیارێتیەکی لە نێو ئاک پارتیدا نییە، بۆ ئەوەش ھیچ کەسێک بۆی نییە باجی ئەم بابەتە بخاتە سەر ئاک پارتی".





بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın