توركيا

بۆزداغ: "تاکە ئامانجی ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون تەنیا تیرۆریستانن".

Abdullah Shukur  | 22.01.2018 - نوێکردنەوە : 24.01.2018
 بۆزداغ: "تاکە ئامانجی ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون تەنیا تیرۆریستانن".

Ankara

گوتەبێژی حکوومەت و جێگری سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بەکر بۆزداغ: "لەبارەی پاراستنی مافی سڤیل و ھاوکاریکردنی خەڵکی سڤیل، تورکیا بووەتە نموونەیەکی جوان بۆ وڵاتانی دیکە". 

گوتەبێژی حکوومەت و جێگری سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بەکر بۆزداغ: "ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون ھەرگیز ئۆپەراسیۆنێک نییە لە دژی برا کوردەکانمان لە ناوچەکەدا".

گوتەبێژی حکوومەت و جێگری سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بەکر بۆزداغ لەبارەی ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون: "ئامانجەکانی ئۆپەراسیۆنەکە تاکە تاکە دەپێکرێن. ئەم ئۆپەراسیۆنە لەبەردەم تورکیا بژاردە نییە بەڵکو پێویستییە".

سەرۆک ئەرکانی سوپای تورکیا، خولوسی ئاکار لەبارەی ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون: "رێگری دەکەین لە کردەوەکانی داعش و یەپەگە کە دواتر وەک بەڵایەک لەسەر وڵاتەکەمان و وڵاتانی دیکە ئەنجامی دەدەن و ئاشتی و ئاسوودەیی تێکدەدەن. بۆیە ئامانجمان پاراستنی ئاشتی و سەقامگیری ناوچەکە و وڵاتەکەمانە".

جێگری سەرۆکوەزیران و گوتەبێژی حکوومەتی تورکیا، بەکر بۆزداغ: "رێکخراوی تیرۆریستی پەیەدە/یەپەگە ئەو ئەندامە تیرۆریستانەی داعش کە لە عەفرین دەستبەسەریان کردوون، بەمەرجی شەڕکردن لە دژی تورکیا ئازاد کراون". 

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın