توركیا: "به خۆشحاڵیه‌وه پێشوازی له بڕیاره‌كه‌ی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا ده‌كه‌ین"
- وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا: "به خۆشحاڵیه‌وه پێشوازیی له بڕیاری نووسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا ده‌كه‌ین
Ankara
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا، رایگەیاند كه به خۆشحاڵیه‌وه پێشوازیان له بڕیاری نووسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا كردووه له‌باره‌ی بانگهێشتنه‌كردنی ئه‌و رێكخراوانه‌ی له لیستی تیرۆری یه‌كێتیی ئه‌ورووپادان و چالاكی تیرۆر دژ به توركیا ئه‌نجام ده‌ده‌ن به‌تایبه‌تی په‌كه‌كه بۆ په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا، له‌گه‌ڵ به‌رگرتن له چوونیان بۆ په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا و ئه‌نجامدانی پروپاگه‌نده له ناو كه‌مپی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیاوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه كه به‌خۆشحاڵییه‌وه پێشوازیان له بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی چوونه ناوه‌وه‌ی ئه‌و كه‌س و گرووپانه كردووه كه له لیستی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپادان بۆ ناو په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا، كه په‌كه‌كه و ده‌هه‌كه‌په-جه‌یان له‌نێودایه.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه: "به خۆشحاڵیه‌وه پێشوازیی له بڕیاری نووسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا ده‌كه‌ین له‌باره‌ی بانگهێشتنه‌كردنی ئه‌و رێكخراوانه‌ی له لیستی تیرۆری یه‌كێتیی ئه‌ورووپادان و چالاكی تیرۆر دژ به توركیا ئه‌نجام ده‌ده‌ن به‌تایبه‌تی په‌كه‌كه بۆ په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا، له‌گه‌ڵ به‌رگرتن له چوونیان بۆ په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا و ئه‌نجامدانی پروپاگه‌نده له ناو كه‌مپی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا. ئه‌و بڕیاره هه‌نگاوێكی ئه‌رێنیه په‌یوه‌ست به جێبه‌جێكردنی به‌رپرسیارێتی نێوده‌وڵه‌تی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له‌باره‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر. له نزیكه‌وه چاودێری جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه‌ی په‌رلەمانی ئه‌ورووپا ده‌كه‌ین".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن