توركيا

"تورکیا پارێزگاری لە مافەکانی دەکات دژ بە رێکخراوە تیرۆریستییەکان"

ئیبراھیم کاڵن: "تورکیا لە چوارچێوەی بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانی، بەمەبەستی پاراستنی ئارامی وڵات، بەردەوام دەبێت لە گرتنەبەری رێوشوێنی ئەمنی پێویست".

Abdullah Shukur  | 14.01.2018 - نوێکردنەوە : 15.01.2018
 "تورکیا پارێزگاری لە مافەکانی دەکات دژ بە رێکخراوە تیرۆریستییەکان"

Ankara

ئەنقەرە - AA

گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، ئیبراھیم کاڵن گوتی: "تورکیا لە چوارچێوەی بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانی، بەمەبەستی پاراستنی ئارامی وڵات، بەردەوام دەبێت لە گرتنەبەری رێوشوێنی ئەمنی پێویست. تورکیا بۆ رووبەڕووبوونەوەی رێکخراوە تیرۆریستییەکان پارێزگاری لە مافەکانی خۆی دەکات لە ھەر کات و شوێن و بەھەر شێوەیەک بێت کە خۆی دیاری دەکات".

لەبارەی لێدوانەکانی ھاوپەیمانیەتی نێودەوڵەتی کە لە چەند دەزگایەکی راگەیاندن بڵاوکراوەتەوە، بەوەی کە بڕیاری دامەزراندنی ھێزەکانی ئاسایشی سنووری سووریا بە پشتیوانی ھێزەکانی سووریای دیموکرات دراوە و ھەوڵی مەشقپێکردنی ئەو ھێزانە دەدرێ، گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا رایگەیاند: "ئەمریکا لە جیاتی کۆتای بەو پشتوانییە سەربازییە بھێنێت کە لە ژێر ناوی بەرەنگاربوونەوەی داعش بە پەیەدە/یەپەگە وەک درێژکراوەی پەکەکە لە سووریا دەیدات، ھەنگاوی ناوە بۆ بە یاسایکردنی ئەو رێکخراوی تیرۆریستیانە و مانەوەیان بە شێوەیەکی ھەمیشەیی لە ناوچەکەدا، ئەمەش جێگەی نیگەرانییە".

گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، ئیبراھیم کاڵن گوتیشی: "ئەم دۆخە جێگەی قبوڵکردن نییە و لە چوارچێوەی لێدوانەکانی سەرکۆمارمان تورکیا لە چوارچێوەی بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانی، بەمەبەستی پاراستنی ئارامی وڵات، بەردەوام دەبێت لە گرتنەبەری رێوشوێنی ئەمنی پێویست. تورکیا بۆ رووبەڕووبوونەوەی رێکخراوە تیرۆریستییەکان پارێزگاری لە مافەکانی خۆی دەکات لە ھەر کات و شوێن و بەھەر شێوەیەک بێت کە خۆی دیاری دەکات".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın