٨٧ کارمەندی میت لەکارەکانیان دوورخرانەوە
- لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌باره‌ی 100 له‌و 141 كارمه‌نده‌ی ده‌زگای هه‌واڵگریی میت كۆتاییهات كه دوای هەوڵی ئەنجامدانی کودەتا لەلایەن رێکخراوی تیرۆریستیی فەتحوڵڵاچییەوە و به‌تۆمه‌تی بوونی په‌یوه‌ندییان بە رێکخراوەکەوە ئه‌ركه‌كانیان هەڵپەسێردرابوو.
Ankara
ئەنقەرە - AA
لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌باره‌ی 100 له‌و 141 كارمه‌نده‌ی ده‌زگای هه‌واڵگریی میت كۆتاییهات كه دوای هەوڵی ئەنجامدانی کودەتا لەلایەن رێکخراوی تیرۆریستیی فەتحوڵڵاچییەوە و به‌تۆمه‌تی بوونی په‌یوه‌ندییان بە رێکخراوەکەوە ئه‌ركه‌كانیان هەڵپەسێردرابوو. سەرەنجام 87یان به‌ته‌واوەتی له ئه‌ركه‌كانیان دوورخرانه‌وه. سكاڵای یاساییش له‌سه‌ر 52 له‌و كارمه‌ندانه‌ی دوورخراونه‌ته‌وه تۆماركراوه و ره‌وانه‌ی داواكاری گشتیی كراوه.
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست ئاژانسی ئانادۆڵو کەوتوون، لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌باره‌ی 100 له‌و 141 كارمه‌نده‌ی ده‌زگای هه‌واڵگریی میت كۆتاییهات كه دوای هەوڵی ئەنجامدانی کودەتا لەلایەن رێکخراوی تیرۆریستیی فەتحوڵڵاچییەوە، ئه‌ركه‌كانیان هەڵپەسێردرابوو.
لەو 100 کارمەندە کە لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا تەواوبووە،87یان بەپێی بڕیارنامەی ژمارە 667 کە مامەڵەی یاسای لەگەڵدا دەکرێت، به‌ته‌واوەتی له ئه‌ركه‌كانیان دوورخرانه‌وه. ئەو 87 کارمەندە کە لە ئەرکەکانیان دوورخراونەتەوە، جارێکی دیکە ناتوانن لە هیچ دەزگایەکی حکوومییدا کاربکەن.
سكاڵای یاساییش له‌سه‌ر 52 له‌و 87 كارمه‌نده‌ی کە دوورخراونه‌ته‌وه تۆماركراوه و دۆسیەکانیان و ئەو بەڵگانەی لەسەریانە ره‌وانه‌ی داواكاری گشتیی كراوه.
ئەوەش راگەیەنرا کەلێکۆڵینەوە لەگەڵ ئەو 41 کارمەندەی دیکەدا کە کارەکانیان هەڵپەسێردراوە، بەم نزیکانە تەواودەبێت.