ئادیامان.. دۆزینه‌وه‌ی مۆزایكێكی 500 ساڵی
- له شارۆچكه‌ی به‌سینی ئادیامان، مۆزایكێك دۆزرایه‌وه كه مێژووەکەی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ده‌ی 5ـه‌مینی دوای زاینی و، درێژییه‌كه‌ی چوار مه‌تره.
ئادیامان
به‌پێی ئه‌و زانیارییه‌ی ده‌ست ئاژانسی ئانادۆڵو كه‌وتووه، جوتیارێك به‌ناوی مه‌همه‌ت دا‌غ، له كاتێكدا له كێڵگه‌كه‌ی خۆی له ناوچه‌ی سۆگۆزوی سه‌ربه شارۆچكه‌ی به‌سنی ئادیامان سه‌رقاڵی كێڵان بووه، مۆزایكێكی دۆزیوه‌ته‌وه كه درێژییه‌كه‌ی چوار مه‌تره و هێما و نووسینی جۆراوجۆری له‌سه‌ره.
دوای ئه‌وه‌ی دا‌غ لایه‌نی په‌یوه‌ندیداری ئاگاداركرده‌وه، تیمه‌كانی جه‌ندرمه گه‌یشتنه شوێنه‌كه و ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه كرد، پاشان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی مۆزه‌خانه‌یان ئاگاداركرده‌وه.
به‌پێی توێژینه‌وه‌ی سه‌ره‌تایی كه له‌لایه‌ن شوێنەوارناسانی سه‌ربه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی مۆزه‌خانه‌وه ئه‌نجامدراوه، مۆزایكه‌كه ته‌مه‌نی هه‌زار و 500 ساڵه و، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می رۆژهه‌ڵاتی رۆما.
ئاماژه به‌وه‌شكرا تیمه‌كه كاری ورد له‌سه‌ر ئه‌و شوێنەواره ده‌كات.