ئه‌ردۆغان: "ئەورووپا توایەوە، بەڵام باجەکەی زۆر قورس دەدات''
"ئەورووپا ئەمڕۆ لە چاوی ملیارەها مرۆڤەوە چیتر نەک ناوه‌ندی دیموکراسی، مافەکانی مرۆڤ و ئازادییەکان نییە، بەڵکو ناوەندی فشار و توندوتیژی و نازیزمە. ئەورووپا چیتر نە بۆ ئێمە و نە بۆ جیهانیش قسەیەکی نەماوە بیکات. ''.
TBMM
ئه‌نقه‌ره - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆ‌غان رایگه‌یاند: ''ئەورووپا ئەمڕۆ لە چاوی ملیارەها مرۆڤەوە چیتر نەک ناوه‌ندی دیموکراسی، مافەکانی مرۆڤ و ئازادییەکان نییە، بەڵکو ناوەندی فشار و توندوتیژی و نازیزمە. ئەورووپا چیتر نە بۆ ئێمە و نە بۆ جیهانیش قسەیەکی نەماوە بیکات. له به‌رامبه‌ردا كیشوه‌رێك هه‌یه كه له هه‌موو روویه‌كه‌وه پوكاوه‌ته‌وه''.
له گوتارێكیدا كه له رێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه پرۆژه‌یه‌كدا له باڵكئه‌سیر پێشكه‌شی كرد، ئه‌ردۆغان پرسیاری كرد كه ئایا كێن ئه‌وانه‌ی له گشتپرسیه‌كه‌دا به 'نه‌خێر' ده‌نگ ده‌ده‌ن؟ و، گوتی: "قه‌ندیل، ئیمراڵی و په‌نسیلڤانیا ده‌ڵێن 'نه‌خێر'. به‌پێی ئه‌وان كه ده‌ڵێن 'نه‌خێر' لێره كێشه‌یه‌ك هه‌یه وا نییه؟ گوته‌یه‌كی جوان هه‌یه ده‌ڵێت هاوڕێكه‌تم پێ بڵێ، پێت بڵێم كێیه؟ پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمان (د.خ) ده‌فه‌رموێت: 'مرۆڤ له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویسته‌كه‌یدایه. ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا رێناكه‌ین".
ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به گوته‌یه‌كی سه‌رۆكی گشتیی جه‌هه‌په، كه‌مال كڵچدارئۆغڵو كرد كه پرسی بووی "ئێوه به‌وانه ده‌ڵێن تیرۆریست كه به 'نه‌خێر' ده‌نگ ده‌ده‌ن؟" و، گوتی: "من شتی وام له هیچ شوێنێك نه‌گوتووه. ئێمه تێگه‌یشتنمان به‌رامبه‌ر ئه‌وانه‌ش هه‌یه كه ده‌ڵێن 'نه‌خێر'، به‌ڵام راستیه‌كه‌شیان پێ ده‌ڵێین. ئه‌ركێكی له‌و شێوه‌یه‌مان هه‌یه. به هه‌ڕه‌شه‌كانیان وایانزانی گه‌له‌كه‌مان و ئێمه ده‌سڕنه‌وه. فه‌تۆ له‌رێگه‌ی چه‌كداره‌كانی له ده‌ره‌وه‌ی ولات هه‌موو تواناكانی خسته‌گه‌ڕ. كاتێک هیچ ئه‌نجامێكی له بریگرته‌كانی ده‌ستنه‌كه‌وت ئه‌مجاره راسته‌وخۆ خۆیان هاتنه مه‌یدان. بێ ئه‌ده‌بییان به‌رامبه‌ر وه‌زیر و په‌رله‌مانتارانمان كرد كه چوونه وڵاتانی ئه‌ورووپا بۆ كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ هاووڵاتیانماندا. له‌كاتێكدا ده‌رگا له‌سه‌ر وه‌زیر و په‌رله‌مانتارانمان داخرا تاجیان له‌سه‌ر چه‌كدارانی رێكخراوی تیرۆریستی نا. كاتێک رێكخراوی تیرۆریستیی خۆپیشاندان ده‌كات خێرا قه‌ره‌باڵغترین شه‌قامی شاریان بۆ دابین ده‌كه‌ن. كاتێک كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ تیرۆریستان ده‌كه‌ن به پاسه‌وانی پۆلیس گه‌وره‌ترین هۆڵی ولاته‌كه‌یان بۆ دابین ده‌كه‌ن".
ئه‌ردۆغان باسی له‌وه كرد كه له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانی سویسرا دروشمێكی گه‌وره‌یان هه‌ڵواسیوه و له‌سه‌ر وێنه‌ی سه‌ركۆمارتانیان هه‌ڵواسیوه و نوسیویانه ئه‌ردۆغان بكوژن و، گوتی: "چی ده‌كوژیت؟ ئیمه به كفه‌كانمانه‌وه كه‌وتینه رێ. ئێمه باوه‌ڕمان وایه كه له‌سه‌رو قه‌ده‌ره‌وه قه‌ده‌رێك هه‌یه، به‌ڵام لای ئه‌وان شتیكی له‌و شێوه‌یه نییه. ئێوه‌ش بینیتان وه‌زیری خێزان و ئاسایشی كۆمه‌لایه‌تیمان، خانمێكی به‌ڕێزیان له‌نێو ئۆتۆمبێله‌كه‌ی گیردا. نه‌یانهێشت بچێته سه‌ركۆنسوڵگه‌ری كه خاكی خۆمانه. هێرشیان كرده سه‌ر ئه‌و هاووڵاتیانه‌مان كه خاوه‌نی مافی دیموكراسین و بێ به‌زه‌ییانه دووریانخستنه‌وه. ئەورووپا کەوتە دۆخێکی واوە کە کۆتاییهات، توایەوە، بەڵام باجەکەی زۆر قورس دەدات. ئەوەی کە سەدان ساڵە بانگەشەی بۆ دەکەن و بەرگریی لێدەکەن، هەمووی بوو بە سفر. ئەوە زۆر بە ئاشکرا و روونی دەڵێم کە ئەورووپا ئەمڕۆ لە چاوی ملیارەها مرۆڤەوە چیتر نەک دیموکراسی، مافەکانی مرۆڤ و ئازادییەکان نییە بەڵکو ناوەندی فشار و توندوتیژی و نازیزمە، ئەمە بەو شێوەیە بزانن. پارتە نەژادپەرستەکان، سەرکردەکانی ئەورووپا و حکوومەتەکانیان بە ئارەزووی خۆیان هەڵدەسووڕێنن. ئەورووپا چیتر نە بۆ ئێمە و نە بۆ جیهانیش قسەیەکی نەماوە بیکات''.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن