ئه‌ردۆغان به‌شداریی له نمایشی ناساندنی زنجیره‌ی ته‌له‌ڤیزیۆنیی "كوت ئەلعهماره"دا كرد
- سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به‌شداریی له نمایشی ناساندنی زنجیره‌ی "Kut'ül Amare" "كوت ئەلعهماره"دا كرد.
Ankara
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به‌شداریی له نمایشی ناساندنی زنجیره‌ی "Kut'ül Amare" "كوت ئەلعهماره"دا كرد.
نمایشی ناساندنی زنجیره‌كه له ناوه‌ندی كولتووریی گه‌ل له بێشته‌په به‌ڕێوه‌چوو و ئه‌ردۆغان له‌گه‌ڵ ئه‌مینه‌ی هاوسه‌ری به‌شدارییان تیادا كرد و یه‌كه‌م به‌شی زنجیره‌كه نمایشكرا.
دوای كۆتایی هاتنی به‌شی یه‌كه‌می زنجیره‌كه، ئه‌ردۆغان و ئه‌مینه‌ی هاوسه‌ری، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیران، بینالی یڵدرم و سهمیحهی هاوسه‌ریدا كه ئه‌وانیش به‌شداربوون، وێنه‌ی یادگارییان له‌گه‌ڵ ده‌رهێنه‌ر و ئه‌كته‌ره‌كانی زنجیره‌كه‌دا گرت.
نمایشه‌كه به داخراوی به رووی میدیاكاندا به‌ڕێوه‌چوو و هه‌ریه‌كه له جێگرانی سه‌رۆكوه‌زیران، به‌كر بۆزداغ و فیكری ئیشیك و وه‌زیری كولتوور و گه‌شتوگوزار، نومان كورتوڵموش و وه‌زیری دارستان و كاروباری ئاو، وه‌یسه‌ل ئێرۆغڵو و فه‌رمانده‌ی هێزی وشكانی جه‌نه‌راڵ، یاشار گوله‌ر و سه‌رۆكی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردن و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئاژانسی ئانادۆڵو، شه‌نۆل كازانجی-ش به‌شداربوون تیایدا.