ئه‌ردۆغان دووباره ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ناو ئاك پارتی
یڵدرم، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه به‌پێی ئه‌نجامی گشتپرسییه‌ی له‌سه‌ر گۆڕینی ده‌ستوور كرا، سه‌ركۆمار ئه‌ردۆغان، دووباره ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ناو ئاك پارتی و گوتی: "سه‌ركۆمارمان دووباره هاریكاری له‌گه‌ڵ ئاك پارتیدا ده‌كاته‌وه كه خۆی دامه‌زرێنه‌رێتی
TBMM
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، بینالی یڵدرم، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه به‌پێی ئه‌نجامی گشتپرسییه‌ی له‌سه‌ر گۆڕینی ده‌ستوور كرا، سه‌ركۆمار ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، دووباره ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ناو ئاك پارتی و گوتی: "سه‌ركۆمارمان دووباره هاریكاری له‌گه‌ڵ ئاك پارتیدا ده‌كاته‌وه كه خۆی دامه‌زرێنه‌رێتی
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، بینالی یڵدرم ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه به‌پێی ئه‌نجامی گشتپرسییه‌ی له‌سه‌ر گۆڕینی ده‌ستوور كرا، سه‌ركۆمار ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، دووباره ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ناو ئاك پارتی و گوتی: "سه‌ركۆمارمان دووباره هاریكاری له‌گه‌ڵ ئاك پارتیدا ده‌كاته‌وه كه خۆی دامه‌زرێنه‌رێتی. له‌گه‌ڵ راگه‌یاندنی ئه‌نجامه فه‌رمییه‌كانی گشتپرسییه‌كه سه‌رۆكی گشتیی دامه‌زرێنه‌ر بانگهێشتی پارته‌كه‌مان ده‌كه‌ینه‌وه و زۆر به‌خته‌وه‌ر ده‌بین به‌بینینی له‌نێوماندا".
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا یڵدرم، له كۆبوونه‌وه‌ی فراكسیۆنی ئاك پارتیدا له په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی، گوتارێكی پێشكه‌شكرد.
یڵدرم ئه‌و پشتیوانیه‌ی له ناوچه‌كانی خۆرهه‌ڵات و باشووری خۆرهه‌ڵات له گشتپرسییه‌كه كرا به پشتیوانییه‌كی واتادار له یه‌كپارچه‌یی و یه‌كگرتووی و به‌یه‌كه‌وه‌بوون له خه‌باتی دژ به تیرۆر وه‌سفكرد و سوپاسی ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی كرد كه له‌و ناوچانه‌دا ده‌ژین.
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا یڵدرم، سوپاس سه‌رۆكی پارته‌كانی مه‌هه‌په، به‌به‌په و هودا-پاری كرد كه له گشتپرسیه‌كه‌دا پشتیوانیان له ئاك پارتی كردووه و گوتی: "له‌و گه‌شته مێژووییه‌دا لایه‌نگرانی پارت هه‌بووه له‌گه‌ڵ ئێمه به‌یه‌كه‌وه هه‌وڵیان بۆ هه‌مان ئامانج داوه. سوپاسی سه‌رۆكی گشتیی مه‌هه‌په و هه‌موو ئه‌ندامانی پارته‌كه، سه‌رۆكی گشتیی به‌به‌په و رێكخستنه‌كه‌ی، سه‌رۆكی گشتیی هودا-پار و رێكخستنه‌كه‌ی ده‌كه‌م بۆ ئه‌و پشتیوانیه‌ی له گشتپرسییه‌كه كردیان".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن