ئه‌ردۆغان سكاڵانامە له‌سه‌ر دیفارگێس تۆمار دەکات
به هۆی ئه‌و گوتانه‌ی کە له به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌ڤیزیۆنیدا له‌باره‌یه‌وه كردبووی، سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، به تۆمه‌تی "هاندان بۆ تیرۆركردنی سهركۆمار" سكاڵانامەی له‌سه‌ر فیلیپ مۆریاو دیفارگێس تۆمار كرد.
Ankara
ئه‌نقه‌ره - AA
به هۆی ئه‌و گوتانه‌ی کە له به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌ڤیزیۆنیدا له‌باره‌یه‌وه كردبووی، سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، به تۆمه‌تی "هاندان بۆ تیرۆركردنی سهركۆمار" سكاڵانامەی له‌سه‌ر پسپۆڕی بواری زانستی سیاسیی فەڕه‌نسی، فیلیپ مۆریاو دیفارگێس تۆمار كرد.
پارێزه‌ری سه‌ركۆماری توركیا، حوسه‌ین ئایدن ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه به ناوی بریگرتهكهیهوه، رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان سكاڵانامه‌یه‌كی چوار په‌ڕه‌یی پێشكه‌ش به سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی كۆماری ئه‌نقه‌ره كردووه.
له سكاڵانامه‌كه‌دا ئه‌و گوتانه‌ی پسپۆڕی بواری زانستی سیاسیی فەڕه‌نسی، فیلیپ مۆریاو دیفارگێس کە له به‌رنامه تهلهڤیزیۆنیهكهدا كردبوونی له‌باره‌ی سه‌ركۆماری توركیا خراوه‌ته‌ڕوو كه گوتوویه‌تی: "ئه‌وه‌نده‌ی ده‌یبینین رێگای یاسایی داخراوه، لێره‌دا یان شه‌ڕی ناوخۆ، یان كوشتنی ئه‌ردۆغانه هه‌رچه‌نده ئه‌وه گوتنێكی قورسه. له حاڵه‌تێكی وه‌هادا با تیرۆركردن له بیرنه‌كه‌ین".