ئه‌ردۆغان: "سه‌رجه‌م رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانمان ناشت"
ئه‌ردۆغان: "ئێستا ده‌ستكرا به له‌ناوبردنى په‌كه‌كه و داعش و په‌یه‌ده‌ش. ئێمه چیمان گوت؟ ئێمه ئه‌وانه له‌و چاڵه دەشارینه‌وه كه هه‌ڵیان كه‌ندووه. یان ئه‌و شوێنه جێده‌هێڵن و ده‌ڕۆن یانیش، چه‌كه‌كانیان فڕێ ده‌ده‌ن".
Ankara
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌رۆكی گشتیی ئاک پارتی و سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له میانی كۆنگره‌ی شه‌شه‌می ئاسایی لقتی پارته‌كه‌ی له ئه‌نقه‌ره، گوتارێكی پێشكه‌شكرد.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان گوتی: "ئه‌وه‌ی دۆستایه‌تییمان نیشانبدات، دڵ و باوه‌شیشمان بۆی كراوه‌یه. ئه‌وه‌ی دوژمنایه‌تییمان ده‌كات و هه‌ڕه‌شه له سه‌ربه‌خۆیی و رزگارییمان ده‌كات، گوێ ناده‌ینه ناسنامه و ئه‌وه‌ی كه چه‌ند گه‌وره‌یه. به پشتیوانیی خودا، ئازایه‌تیی گه‌ل و نزای دۆسته‌كانمان، پانیان ده‌كه‌ینه‌وه، ئه‌م كاره مایه‌ی گاڵته‌كردن نییه".
گوتیشی: "ئێستا ده‌ستكرا به له‌ناوبردنى په‌كه‌كه و داعش و په‌یه‌ده‌ش. ئێمه چیمان گوت؟ ئێمه ئه‌وانه له‌و چاڵه دەشارینه‌وه كه هه‌ڵیان كه‌ندووه. یان ئه‌و شوێنه جێده‌هێڵن و ده‌ڕۆن یانیش، چه‌كه‌كانیان فڕێ ده‌ده‌ن".
سەرکۆماری تورکیا گوتی: "چه‌ندین جار قسه‌مان له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ئۆباما كرد. به‌ڵام هه‌میشه هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنراین. جارێك نا، دوو نا، سێ نا، هه‌میشه هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنراین به‌وه‌ی كه 'كردمان ده‌یكه‌ین، كردمان ده‌یكه‌ن'. گه‌یشتینه ئه‌م قۆناغه. گوتمان 'ئه‌گه‌ر ده‌بێت ئه‌وه باشه، نابێت ئه‌وه خۆمان فریای خۆمان ده‌كه‌وین'. بۆچی؟ له‌وێوه په‌یه‌ده و یه‌په‌گه، كه خۆیان به‌شت ده‌زانن، ئه‌و تیرۆریستانه ئه‌گه‌ر هێرشبكه‌نه سه‌ر خاكه‌كه‌مان، ئه‌گه‌ر ئێمه شه‌هیدمان هه‌بێت، ئه‌وا ئێمه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌دا ئارامگر نابین".
سه‌رۆكی گشتیی ئاک پارتی و سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان راشیگه‌یاند: "كێ چی ده‌ڵێت با بیڵێت، به هیچ شێوه‌یه‌ك گوێ به‌و هاندانانه مه‌ده‌ن. هه‌ندێك ده‌ڵێن، 'توانای جووڵه‌ی دیپلۆماسیی سنوورداربووه'. نه‌خێر به‌ته‌واوه‌تی به پێچه‌وانه‌وه، ئه‌گه‌ر بێت و وڵاته‌كه‌مان له گفتوگۆكاندا بوونی نه‌بێت، ئه‌وا مه‌حاڵه سه‌باره‌ت به هیچ بابه‌تێك له‌باره‌ی ناوچه‌كه‌وه بتوانرێت بڕیار بدرێت".