ئه‌و مامۆستایه‌ی له لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه كوژرا به خاكسپێردرا
- ته‌رمی نه‌جمه‌ددین یڵماز ئه‌و مامۆستایه‌ی كه له دێرسم له لایه‌ن چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌وه كوژرا له زێدی خۆی لە شاری گوموشخانه له ڕێوڕه‌سمێكدا، به خاكسپێردرا.
Gümüşhane
گوموشخانه - AA
ته‌رمی نه‌جمه‌ددین یڵماز ئه‌و مامۆستایه‌ی كه له دێرسم له لایه‌ن چه‌كدارانی رێکخراوی تیرۆریستی په‌كه‌كه‌وه كوژرا له زێدی خۆی لە شاری گوموشخانه له ڕێوڕه‌سمێكدا، به خاكسپێردرا.
له رێوڕه‌سمه‌كه‌دا هه‌ریه‌كه له وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی توركیا، عیسمه‌ت یڵماز و وه‌زیری به‌رگری، فكری ئشك سه‌ره‌خۆشییان له باوك و دایك و خوشك و براكانی مامۆستاكه كرد.
عیسمه‌ت یڵماز له میانی رێوڕه‌سمه‌كه‌دا گوته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و گوتی: "بێگومان تۆڵه‌ی نه‌جمه‌ددین ده‌كرێته‌وه. هه‌رگیز تیرۆر له وڵاته‌كه‌ماندا سه‌رناكه‌وێت. ده‌بێت هه‌ر بدۆڕێت".
رۆژی 12ی ته‌مووز له نزیك زێی پولومور ته‌رمێك دۆزرایه‌وه و دوای ئه‌نجامدانی پشكنینی DNA، ده‌ركه‌وت کە ته‌رمی مامۆستایه‌كی قۆناغی سه‌ره‌تاییە لە دێرسم، به ناوی نه‌جمه‌ددین یڵماز.