ئۆپه‌راسیۆنی سوپای توركیا له‌نێو سنووری هه‌رێمی كوردستاندا
- له ئۆپه‌راسیۆنێكی ئاسمانیی سوپای توركیادا له ناوچه‌كانی زاپ و ئاڤاشین-باسیان له‌نێو سنووری هه‌رێمی كوردستاندا، ژماره‌یه‌ك حه‌شارگه و عه‌مباری چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیی تیرۆریستانی په‌كه‌كه ته‌قێنرانه‌وه.
Ankara
ئه‌نقه‌ره - AA
له ئۆپه‌راسیۆنێكی ئاسمانیی سوپای توركیادا له ناوچه‌كانی زاپ و ئاڤاشین-باسیان له‌نێو سنووری هه‌رێمی كوردستاندا، ژماره‌یه‌ك حه‌شارگه و عه‌مباری چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیی تیرۆریستانی په‌كه‌كه ته‌قێنرانه‌وه.
به پێی راگه‌یه‌نراوێكی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌ركانی سوپای توركیا، كردنه‌ئامانجی كه‌مپه‌كانی په‌كه‌كه له‌نێو سنووری هه‌رێمی كوردستاندا به‌رده‌وامه.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیا له ناوچه‌كانی زاپ و ئاڤاشین-باسیان ئۆپه‌راسیۆنێكیان ئه‌نجامدا.
له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا، ژماره‌یه‌ك حه‌شارگه و عه‌مباری چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیی په‌كه‌كه ته‌قێنرانه‌وه.
دوای ئۆپه‌راسیۆنه‌كه، فڕۆكه‌كان گه‌ڕانه‌وه بۆ بنكه سه‌ربازییه‌كانی توركیا.